|
سوید ئاهەنگی نەورۆز بۆ لیستی کلتوری زیاد دەکات
سوید🇸🇪
جەژنی کوردی و هیندییەکان و سەونا زیاد دەکات بۆ لیستی میراتی کولتووری
ئەنجوومەنی زمان و میراتی گەلی سویدن (Isof) دە ماددەی نوێی زیاد کردووە بۆ لیستی میراتی کولتووری ناماددیی سویدن، لەوانەش حەمامەکانی سەونا، جەژنی “نەورۆز”ی کوردی و فارسی و ئەفغانی، هەروەها جەژنی ڕووناکیی هیندی “دیوالی”.
ماریا نیسترۆم، ڕاوێژکاری ئەم ئەنجوومەنە، بە تەلەفزیۆنی سویدی SVT وتی مەبەست لە میراتی ناماددی ئەو نەریت و شارەزایی و زانیارییانەن کە دەست ناکەون، وەک نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، جەژنەکان، مۆسیقا و خواردن.
ئەو جەختی کردەوە کە ئامانجی ئەم لیستە ئەوە نییە تەنها میراتی “ڕەسەنی سویدی” تۆمار بکرێت، بەڵکو هەموو ئەو شێوازانەی کولتوور کە لە سویدن ئەنجام دەدرێن، بێجیاوازی لە سەرچاوەیان، تۆمار دەکرێن.
هەروەها وتی: “پێویست ناکات میراتەکە ڕەچەڵەکی سویدی هەبێت، گرنگ ئەوەیە لە سویدن بەکاربهێندرێت.”
لیستێک کە بەردەوام فراوان دەبێت
ئەم لیستە بەشێکە لە کاری سویدن لەگەڵ ڕێکخراوی یۆنسکۆ بۆ پاراستنی میراتی کولتووری ناماددی، و هەموو ساڵێک نوێ دەکرێتەوە بە پێی پێشنیاری خەڵک.
ئێستا نزیکەی 100 ماددە لەخۆدەگرێت، وەک خواردن، دەستیکاری نەریتی، بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و مۆسیقا.
نیسترۆم وتی کاری تۆمارکردنی میراتی کولتووری “هەرگیز تەواو نابێت”، چونکە چەمکی میرات فراوانە و بەردەوام نوێ دەبێتەوە
سایتی کۆمپیس
بهروار: 25/05/2026
33 جار خوێندراوهتهوه
|