|
ڤیدیۆی دوعا چۆن بڵاو بوەوە؟؟
ڕۆژی 2007.4.7
ئێوارەیەک برادەرێکی یەزیدی " کاکۆ ڕەش" تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی کۆڕێک هەیە لە پاڵتاڵک " کوچکا ئێزیدی" حەز دەکەم تۆش بێیت.
کە چوومە ژوورەکەیان ، له کۆمێنتێکا ڤیدیۆی کوشتنی دوعای تیا بوو، کە لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو نەکرابوەوە.
ئەوەندە شۆک بووین ، یەک حەفتە خەومان تێک چوو.
هەر ئەو شەوە بە مەیل بۆ دەیان مەیلی ڕاگەیاندنە کوردی و عەرەبی و سویدی و ئینگلیزیەکانمان نارد.
پاشان لە کۆمەڵەی کوردی کۆڕێکمان بۆ گرت و بانگهێشتی کۆنفراسی" دوعا" ش لە شاری سلێمانی کراین، و ووتەی کۆمەڵەی کوردی مالمۆمان خوێندوە .
"خاتوو خەندان حەمە جەزاش کتێبی" ئۆقیانووسێک لە تاوان" ی پێشکەش کردین.
بەڕێز " حاکم ڕزگار" یش لە کۆڕەکەدا بوو.
بابەتێکیشمان لە سایتە کوردیەکان بڵاو کردەوە بەناوی " دیمەنی بەبەرد کووشتنی دوعا کام ویژدان ناهەژێنێ؟".
دواتر پێیان ووتین کە لەسەر " دوعا" پلان هەبووە لە شاری مالمۆ پەلامار بدرێین.
ڤیدیۆکەی دوعا لەم لینکەدایە:
سەیری ڤیدیۆکە بکە
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 08/04/2026
488 جار خوێندراوهتهوه
|