کورد ئێرانییە!!

هونەرمەندی ناسراوی کورد، ناسڕی ڕەزازی ڕایگەیاند کورد ئێرانییە و لەگەڵ فارس هاوڕیشیە.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەشی فارسی هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی کوردی وەک ئێرانی ناوبرد و پێی وایە دەبوایە کورد پەیوەست بکرایە بە ئێرانەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە دەڵێت "من گلەییم لە ڕۆشنبیران و شاعیر و هونەرمەندانی ئێرانی هەیە و تەنانەت لە  دەولەتی ئێرانیش گلەییم هەیە. دەبوایە کوردەکانی هەر سێ پارچەی تری عێراق و تورکیا و سوریایان بە ئێرانەوە پەیوەست کردبا. چونکە کورد نە عەرەبە نە تورکە و  نە فارسە، بەلکو ئێرانییە چونکە لەگەل فارس هاوڕیشەیە. "
کۆباس


به‌روار:  03/03/2026
149   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   37
کۆی سه‌ردان:   31154524