|
ئۆجەلان دەڵێ: مەزڵوم عەبدی دەناسم و کەسێکی نزیکی خۆمە
پوختەی کۆنوسی سەردانی شاندی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا خوێندرایەوە. کاتێکیش پرسیار لەبارەی مەزڵوم عەبدی لە ئۆجەلان دەکرێت، لەوەڵامدا دەڵێت،" ئەیناسم و کەسێکی نزیکی خۆمە ".
بەپێی کونوسی کۆبونەوەکە، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان وتویەتی کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە لەسەر ئەو بەڵێنانە بوە کە داویەتی و ئەگەر هەلومەرج لەبار بێت، توانای تیۆری و کرداری هەیە بۆ جێبەجێکردنی، بە درێژی باسی لە پاشخانی مێژوویی کردووە و جەختی لە گرنگیی برایەتیی تورک و کورد کردوەتەوە."
ئۆجەلان باسی لەوەشکردوە، گیان لەدەستدانی هەر سەربازێک بۆ ئەو تراژیدیایە و هەرگیز پێی دڵخۆش نەبوە، پێویستە گەنجان بەو شێوەیە نەمرن .
شارپرێس
بهروار: 04/12/2025
180 جار خوێندراوهتهوه
|