|
یا جومعە یا من 🤣🤣
مەلایەک لە خێڵێکا وەعزی ئەدا ئەیوت: هەرکەس شەوی جومعە لەگەڵ ژنی خۆیا ئیشی شەرعی بکات، وەکو حەو کافری کوشتبێ وایە!
ژن و مێردێک لە وەزعەکەدا بوون، کە هاتنەوە ماڵەوە، ژنەکە وتی: پیاوەکە ئیمشەو جومعەیە با حەو کافر بکوژین.
پیاوە وتی: باشە. تۆزێکی تری پێ چوو دیسان ژنەکە وتی: پیاوەکە جومعەیە نەوەک لە دەسمان دەرچێ با حەو کافری تر بکوژین غەزایە. پیاوە وتی: باشە. حەو کافری تریان کوشت! بەو جۆرە ئەو شەوە تا بیانی نزیکەی سەد کافریان کوشت!
کەوتە سبەی شەوێ، ژنە دیسان وتی: ئیمشەویش هەر جومعەیە با دەس بکەین بە کافر کوشتن!
پیاوەکە وتی: ئافرەت دوێشەو جومعە بوو.
ژنە وتی: تۆ نایزانی بۆ غەزا کردن هەموو شەوێ جومعەیە! بە کورتی ژنەکە تەنگی بە کابرا هەڵچنی و شەو هەر جومعە بوو، ڕۆژ هەر جومعە بوو، هەموو ساڵ بوو بە جومعە و شوێنی غەزاکردن!
کابرا بێهێز بوو وای لێ هات لووتت بگرتایە گیانی دەر ئەچوو، ناچار ماڵەکەی بەجێهێشت و چوو لە مزگەوت نوست!
ژنەکە دوو سێ پیاوی نارد بە شوێنیا، پیاوەکان هاتن و وتیان: ئاخر تۆ لە ماڵی خۆت بۆ چی تۆراوی؟ ک
ابراش وتی: تا جومعە لەو ماڵەدا بێ، جارێکی کە من سەر بەو ماڵەدا ناکەمەوە، یان من یان جومعە!
ڕشتەی مرواری
بهروار: 04/12/2025
77 جار خوێندراوهتهوه
|