|
فیلمی مالینا
مالینا
زۆرینەی کورد لە فیلمی مالینا هەر ڕووە ڕۆمانسیەکەی دەبینێ،
تەوەری ڕاستەقینەی فیلمەکە باس لە ئافرەتێکی ڕێکوپێکی گەڕەکێکی ئیتالیا دەکات .
کە هاوسەرەکەی ڕۆیشتوە بۆ جەنگ پارێزگاری لە نیشتمان بکا،لەملاشەوە هەر خەڵکی گەڕەکەکە خۆیان هاوسەرەکەی توشی لەشفرۆشی دەکەن . دواتر سەری ئەتاشن و شار بەدەری ئەکەن !!
هاوسەرەکەی مالیناش لەبەرەکانی جەنگە بۆ پارێزگاری کردن لەم مافیایانە ....
جا هەمیشە بیری ئەو قسەیەوەم دێتەوە یاد کە دەڵێت :
هەرچی ئاوی ڕوبارەکان هەیە لە دەمما کۆی ئەکەمەوەو ئەیکەم بە تف لەو نیشتمانەی ئەکەم کە من لە پێناویدا شەهید بوم و، دوای من دڵی دایکمی تێدا شکاو و جەرگی سووتا، وە تۆی تێدا بووی بە سۆزانی ...
وەرگیراوە
بهروار: 04/12/2025
135 جار خوێندراوهتهوه
|