تونێڵە زەبەلاحەکانی شەڕ لە ڕۆژئاوا، تورکیا و سوریای تۆقاندووە
ماوەی چەند ڕۆژێکە، لە تورکیا و سوریا، باس باسی تونێڵەکانی شەڕە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر ئاستی باڵا ترسی خۆیان بۆ ئەو تونێڵانە نیشانداوە و دەڵێن: ئەگەر ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئازاری نێوان هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، قورسە بتوانین ڕووبەڕووی ئەو هێزە گەورەی هەسەدە و تونێڵە شاربڕەکانی ببینەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەندازەی هەموو سنووری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تونێڵ بۆ بەرگری هەڵکەندراوە، ئەویش تەنها لەپێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەست هاتووە.

دەزگا ستراتیژییەکانی تورکیا، ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان لە ڕێگەی ئەو مانگە دەستکردانەی کە لە بواری زەویزانی کار دەکەن، ئەو تونێڵانە بدۆزنەوە کە شەڕڤانانی هەسەدە بۆ بەرگری هەڵیانکەندووە، لەوەوە دەردەکەوێت، هێزەکا نی سوریای دیموکرات، پشت بە هیچ هێزێکی تر نابەستێت و لەناوەوە خۆی بەهێز کردووە و لەڕووی چەک و جبەخانەشەوە هەموو ئامادەکارییەکی کردووە.

ئێستا، هێزەکانی سوریای دیموکرات وا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠٠ هەزار شەڕڤان، بەم ژمارەیەش دەتوانێت بە تەواوەتی سنوورەکانی خۆی بپارێزێت و لە ئەگەری هەر هێرشێکدا توانای بەرپەرچدانەوەی خێرای هەیە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگری بکات.
بڕوا ستر
به‌روار:  04/12/2025
69   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   55
کۆی سه‌ردان:   30933081