|
کوژرانی کچێکی 18 ساڵە لە هۆڵندا🇳🇱
هۆڵندا🇳🇱
" ڕیان ئەلنەجار" کچێکی سوری تەمەن 18 ساڵە ، کە بە دەستی باوکی و دوو برای خۆی کوژراوە.
ڕیان لەگەڵ خێزانەکەی لە ساڵی 2012 ەوە لە وڵاتی هۆڵندا دەژین.
پاش ئەوەی بەزۆر سەرپۆشی خراوەتە سەر و ،ئەویش سەرپۆشەکەی ڕەتکردۆتەوە، باوک و دوو برای دەستیان بەستۆتەوە و لە 2025.5.28 کوشتویانە و تەرمەکەیان فڕێداوە.
پۆلیسیی هۆڵندی پاش 6 ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن " باوک و هەردوو براکەی" بە 25 ساڵ زیندانی دەکرێن
بهروار: 02/12/2025
106 جار خوێندراوهتهوه
|