ڕۆژئاڤا و چالاکوانی سویدی🇸🇪

وەکو خۆم لە ساڵانی 2000 ەوە بەشداری زۆربەی زۆری چالاکی و خۆپیشاندانەکانی ڕەوەندی کوردی بووین لە مالمۆ و سکۆنە و کۆپنهاگیش ، بۆ خەباتی هەر چوار بەشەکەی کوردستان .

بەو پێیەی ڕاگەیاندنیش بووین ،  هەوێنی زۆربەی چالاکیەکان بووین ، بە هیمەتی دڵسۆزانەی هاوڕێیانی چالاکڤان.

خەڵکی سویدی ئەوەندەی بۆ چالاکی ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری چالاکی و ڕێپوانەکانیان  کردووە بۆ هیچ بەشێکی تری کوردستان نەهاتوون.

هەندێک جار سویدی بە قەد ژمارەی کورد بەشداری ڕێپێوانەکانی پشتیوانی  ڕۆژئاوایان کردووە.

تەنانەت لە 2019.10.25 ژمارەیەک چالاکوان بۆ پەکخستنی دوو گەشتی ئاسمانی فڕۆکەی تورکی ، چووینە فڕۆکەخانەی کۆپنهاگنەوە.
دەبوا لافیتە و ئاڵاکان بە شاردراوەیی ببەینە ناو فڕۆکەخانە ، تا پۆلیس نەمانگرێت.

کاتێکیش ئاشکرا بووین ، پۆلیس هەندێکمانیان کردە دەرەوە و هەندێکمانیان بۆ چەند کاتژمێرێک گرت ، سویدیە چەپە گیراوەکان بە توندی دەچوونەوە  بەگژ  پۆلیسی دانیمارکیدا وەک لە ئێمە.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

کەسی یەکەمی وێنەکە خۆمانین لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە مالمۆ 2015.11.1

ڤیدیۆی فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن لە کۆمێنتە:

ڤیدێۆکە لەم لینکەدایە

 

به‌روار:  01/11/2025
97   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   96
کۆی سه‌ردان:   30866863