کێ ئەم چیرۆکەی جولەکانی سلێمانی بیرماوە
ساڵی 1948 کە دەوڵەتی ئیسرائیل ڕادەگەیەنرێت، جولەکەکانی سلێمانی " گەڕەکی جولەکان" ماڵ و حاڵیان بەهەرزان فرۆشتووە و ، چونەتە ئیسرائیل.
لەکاتی شت فرۆشتندا هەندێکیان بە خەڵکیان ووتوە:
ماڵەکانمان دەفرۆشین دەیدەین بە چەک و فیشەک ئێوەی پێدەکوژین.
کەواتە بۆ گلەیی لە جولەکە بکرێت ، لە کاتێکا لە وڵاتانی عەرەبی هەم دەرکراوون و هەم تاڵان.
کورد دەڵێ: قەرز کۆن دەبێ و نافەوتێ.
کورد دەشڵێ " بۆ ڕیش چوو سمێڵی نایە بانی" ، ئەمە لە عەرەب و تورکیا و ئێرانی ئێستا ڕوویداوە.
ئەوەتا ئیمڕۆ دەوڵەتی ئیسرائیل داوای قەرەبوو لە 11 وڵاتی عەرەبی دەکات کە جولەکەیان دەرکردووە .
تێبینی: ئەم چیرۆکەم زۆر جار بیستووە کە ژن و پیاوە بەتەمەکان دەیانگێڕایەوە
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکە: ژمارەیەک جولەکەی کوردە دەگەنە ئیسرائیل
بهروار: 10/09/2025
288 جار خوێندراوهتهوه
|