واژۆم کردوە ، کەی مردم :
یەکەم :
ئەندامەکانی لەشم ئەبەخشم بەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی بۆ درێژەدان بەژیانیان .
دوهەم :
پێویست بە ناشتن و لەگۆڕنان ناکات ، چونکە نامەوێت ڕوبەرێکی زەوی داگیربکەم بۆ گۆڕەکەم .
بمسوتێنن باشترە چونکە بە سوتاندنی لاشەکەم پرۆسەی ڕیسایکلین و ئاوێتەبونەوە بە خاک و سروشت خیراتر ئەبێت .
سێهەم :
نامەوێت کۆڕ و کۆبوونەوەی غەمگینانەم بۆ بکرێت ، پێویست بە ( تازێ / تەعزێ ) ناکات ، چونکە مردن دوایین دۆخ و ئاکامی هەموو ژینەوەرانە و یەکسانە بە ئاوێتەبوونەوەی لاشە بە پێکهاتەکانی خاک و سروشت ، هاوکات مردن یاسایەکی سەپێنراوی سروشتە .
چوارهەم :
لاشەکەم لەهەرکوێ بێت ، پێویست بە گواستنەوەی ناکات بۆ کوردستان یان شارێکی دیکە ، بەڵکو ڕادەستی کارمەندانی شارەوانی ئەو شوێنەی بکەن کە لاشەکەمی لێیە ، تا ئەوان بیدەن بە لایەنی پەیوەندیدار بۆ سوتاندنی لاشەکەم .
ئاسۆ دارەشمان
بەرلین
بهروار: 31/10/2024
91 جار خوێندراوهتهوه
|