کۆمکاری عەرەبی
ئەم وێنەیەی دەیبینن، وێنەیەکی دەگمەنی گۆڕەپانێکی کۆنی گەورەی شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسرە. کە سەردەمانێك تەرخان کراوە بۆ کڕین و فرۆشتنی گوێدرێژو بە مەیانی کەران ناوی دەرکردوە.
بە قەولی ئەو سەرچاوەیە بێت کە لە کۆمێنت دامناوە، پاشان ئەو مەیانە لەلایەن حکومەتەوە چۆڵ ئەکرێ و باڵەخانەی ((کۆمکاری عەرەبی)) لەسەر دروست ئەکرێت! کە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە.
جا وەك لە زاری چەند هاوڕێیەکی میسرەوە بیستومە، ئەلێن هیچ نە گۆڕاوە. ئێستاش هەر مەیانی کەرانە. بەڵام ئەوەی جیاوازە، کەرەکانی ئێستای ئەو مەیانە بە قات و بۆینباخەوەن!
بەدەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرمگێڕاوە.
میران موحەمەد
زیوریخ
بهروار: 27/10/2024
112 جار خوێندراوهتهوه
|