پێنجەمین ساڵەی مەرگی ژەنراڵی پایز🍁

ژه‌نه‌ڕاڵی پایز (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)، ‌
شاعیر و نوسه‌ری‌ کورد
له‌ ڕۆژى 2019.10.22 و  لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا.
 لە مەراسیمێکى شایستەدا لە 2019.10.23
 لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.

 له‌ ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندی ‌و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه‌ کردووه‌، له‌ ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه‌ به‌نوسینی شیعرو بڵاوکردنه‌وه‌ی.

 کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه، دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه، له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه، شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون، شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى، نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی‌ هه‌ڵبژاردووه.
وەرگیراوە
به‌روار:  22/10/2024
67   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   722
کۆی سه‌ردان:   30150941