ئاسۆ و جاشەکەی ڕەبەت
ساڵیاد 19804.10.2
کە داوای سیمستەرەکەم لە " ئێڤا ماریای" شێفەکەم کرد دەیووت دەبێ تا یەکی ئۆکتۆبەر بێ، کە پێم ووت چلەمین ساڵیادی مەرگی برایەکمە ، مۆڵەتەکەی پەسەند کرد.
ساڵی 1984 کە دڵی ئاسۆمان لە چنگیان شکاند ماوەیەک چووە ناو " کۆ.مە.ڵە.ی ئێران" ەوە.
کە چووم بیهێنمەوە له گەڵاڵە جوێنی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەران دا و پەلامارم دا، پێش.مەرگەکانی کۆمەڵە میلیان لێهێنامەوە.
هاوینی 1984 کاک ئاراسی حەمەلاو " مامە قالەی جێگری کەرت و من و کەریم خانەقینی ناسراو بە شێرکۆ" نارد بۆ چەک کڕین لە دۆڵی سەفرە و زەروون .
شەو لای " میرزا حەسەن" ڕیکخراوی ئالانی کۆمەڵە ماینەوە لە گوندی گەڵاڵە.
شەوێکی درەنگ " ئاسۆ بە دوو چەکەوە و چەند پێشمەرگەیەک خۆیان کرد بەژووردا.
کە بە خێرهاتنەوەیان لێکرد ، مامە قالە و شێرکۆ خانەقینی ئەملاولای ئاسۆیان ماچ کرد، من قسەم لەگەڵ نەکرد.
هاوڕێکانی باسی ئاسۆ ناسراو بە "هاوڕێ شۆڕش" کرد ، کە چۆن یەکەم کەس چۆتە ناو ماڵی جاشە دڕەکەی ڕەبەتە و چەکی کردووە.
مامە قالە ڕوویکرد هەموویان و ووتی:
باوەڕ دەکەن ئەو ئاسۆیە برای ئەم شێرزادە یە کە لێرە دانیشتووە.
کە گەڕاینەوە" مو.جا.هید.ی خەلق" بۆنەیەکیان هەبوو ، تەقەیان دەکرد، ڕوویان کردە من و ووتیان :
بۆ خۆشی تەقەیەکیان لێناکەیت؟
کە میلم هێنایەوە ، چەکەکەم پێشتر " بێ ئاگاداری خۆم" خرابووە سەر پێ، و من ڕیزێک تەقەم کرد بەسەر موجاهیدەکان.
ئێمە کە له دڵسۆزییەوە ئامادەی مەرگ بووین ، نەماندەزانی شۆڕش و کوردایەتی کردبوینە ڕۆبۆتێکی کوێر و دەروێشێکی کەر و کەڕ.
ئێوارەی 1984.10.2 ئاسۆی حاجی عەزیزی خراجیانی بە دەمان.چەیەکەوە لەگەڵ شێرکۆ عەبدوڵا لە بەردەم خەستەخانەی شیرەکەی برایم پاشا شەهید کران.
شەهید " ئاسۆ " تەمەنی 17 ساڵ و شەهید " شێرکۆ عەبدوڵا" تەمەنی 19 ساڵ بوو
دانیشتووەکە:
شەهید ئاسۆ.
ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە:
عەبدولڕەحمانی عەلی مەغدور. عەقید عەلی، مولازم دڵشاد کەرکوکی، شێرکۆ خانەقینی ڕەحمەتی
وێنەی دووەم:
لە چەپەوە:
شەهید ئاسۆ، مامۆستا سەردار ئەفەندی، مولازم دڵشاد، شێرزاد، مامە قالە، عەقید عەلی
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
بهروار: 20/09/2024
99 جار خوێندراوهتهوه
|