سەردانی کانی وەیسە
چوارشەممە: 2024.9.18
ئیمڕۆ سەردانی "گوندی کانی وەیسە" مان کرد لە شارباژێر و چووینە ماڵی " کاک محەمەد ساڵح" .
پاشان چووینە " ماڵی شێخ محەمەد و وەستا بەکر و کاک سەردار شامراد " و هاوسەرەکەی سەتڵێک ماستی بەتامی بۆ هێناین و پاشان " کاک سالار شامرادمان بینی.
چاومان کەوت بە ژمارەیەک خوێندکاری جوان و بەڕێز و بەوەفامان کە ساڵانی 1994/ 1995 هەموومان پێکەوە لە ژوورێکی گڵی " مام حەسەن " بووین، کە خوێندگاکەی تیا بوو.
ئێوارەیەکی زۆر خۆش بوو لەناو خەڵکی جوان و میوان دۆست و سفرە و تەبیعەت تێری ڕۆژگاری گرانی گەمارۆی ئابووری کە نانم لە هەموو ماڵی گوندەکە خواردووە، و پێکەوە زۆر بیرەوەریمان گێڕایەوە.
سوپاس بۆ " شوانە " ی خوێندکاری جارانمان کە پێکەوە ماڵەکانمان کرد.
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 18/09/2024
93 جار خوێندراوهتهوه
|