یاپراخەکەی بزەینان و کفتەکەی دەروازە
یاپراخەکەی بزەینان
پاییزی 1984
پاش شەهید بوونی " ئاسۆ" ماوەیەک لە گوندی بزەینان ژوورمان هەبوو.
ماڵی " کاک بەختیاری مەلا عیزەت" خزمیشمانی لێبوو، زۆرجار گفت و گۆی ئەدەبیمان پێکەوە هەبو.
ڕۆژێکیان چووم بۆ گوندی کاژاو، لەوێ " شێخ مەحمود شێخ عەلی" م بینی و شەو لای" وەستا یاسینی حاجێ مەحمود" ی کاژاوی مامەوە.
بەیانی کە گەڕامەوە بزەینان ، مەنجەڵێکی گەورەی یاپراخی پڕ لە گۆشت دانرابوو لەگەڵ نامەیەک کە لێی نووسرابوو:
شێرزاد گیان
من پورە منیرتم لەگەڵ دایکم ئیمڕۆ هاتین بۆ لات لێرە نەبوویت، ئەم یاپراخەمان بۆ هێناوویت.
دایە مەلێحی نەنکم و پورە منیر دەرگای ژوورەکەیان کردبوومەوە و یاپراخەکەیان بۆ دانابووم.
ڕۆژی 2024.9.10
کە دەرگای شوقەکەی دەروازەمان کردەوە، پورە منیرم بە مەنجەڵێ کفتەوە پێش ئێمە لە شوقەکەدا بوو.
شێخ مەحمود دەناسرا کادیری سیاسی و پێشمەرگە بوو زۆر پیاوەتی لەگەڵ کردووین لە گوندی گوریەر و حاجی مامەند و کاژاو و بەهەق قەرزارین.
چیرۆکی هاوبەشیشمان پێکەوە هەیه لە گوندی
" گێڵەرە".
ئێمە بەختی ئەوەمان هەبووە کە ڕێکەوتی زۆر پیاوی جوامێر و جوانمان کردووە.
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 17/09/2024
468 جار خوێندراوهتهوه
|