پرسەکانی ستۆکهۆڵم 🤣
ڕەنگە کۆی دانیشتوانی ستۆکهؤڵم لەمیلیون و نێوێك زیاتربێت ،ئی لەبان ئاو فڕێێدەیی سەد هەزارێکی کوردن.
ئی کوردیش زۆر حەزی لەپرسەیە،هیچ شەمەو ویەک شەمەیەک نیە لەم ستۆکهۆڵمە،دوو سێ پرسەی لێنەبێت!
کە لەکوردستان یەکێک دەمرێت،وەک: نەنک وباپیرەو داپیرە،پوری کابراو ،میمکی خیزانەکەی،باوکی زاوای ماڵەوەمان......، هۆڵێکی بچووک بەکریی دەگرن و خورماو گوێزو پاقلاوە و میوەوە پێشکەش دەکەن. بۆ کۆتایی پرسەکەش چەند مەنجەڵێک دۆڵمە هەڵدەڕێژنە سەر سینیەکان ،فاسولیاو برنجیکیش لەلاوە دادەنرێت،بەشداربووەکان ئۆتۆمبیلە گران بەهاکانیان نیشانی خەڵک دەد دەن و هەندێک قارو خەفەت دەدن بە ناسیاوەکانیان. کاک ئەحمەد عەشقی پرسەکانی ڕۆژانی یەک شەمە.هەندێک لەیەک شەمەکان من کۆمەکی دەکەم ،ئەو چەند چێژ لە پرسەکە دەبێنی من دوو هێندە لە کردنەوەی دوکانەکە، ئەو دەفتەری قەرزەی کە لەسەر میزەکەیە
یەک لەخەزینە پڕ لەگەوهەرەکەیە ،کە دەمێکە ئارەزوو دەکەم بۆن بەلاپەڕە زەردەکانیەوە بکەم، زەردی لاپەڕەکان
ئاخی گەرمی کاک ئەحمەدە !
منیش وەک خویی دەفتەرە قەڵەوکە جوان مەساج دەکەم.
دەفتەرەکە وەک ئەوەی کەسێکی زیندووبێت،هەستم بۆی ڕاگرت ویەکترمان ناسی ،بە ئەسپایی چەند لاپەڕەیەکم هەڵدایەوە،گەڕامەوە سەرتا.
سەر بەرگەکە تابلۆیەک بوو،لەلای سەروە بە شین وینەی
تەختێکی خەو کێشرابوو،بەتوڕەی خەت درابووە بان تەختەکەدا!
خوارەوە وێنەی سەگێک کێشرابوو،پەتێک لەملیدابوو خەتێکی ڕاست و چەپ کێشرابوو بەسەریا،لەشوێنیک کەلەیەکی کەچەڵ چاویلیک پێدا هەڵواسرابوو،چەند ژمارە تەلەفۆنیک نووسرابوو
لە لایەکەوە وینەی سیکۆتین و مشکیک بەجوانی کێشرابوو!
دوای دیتنی ئەمانە،وام دەزانی لەپێشانگایەکی شیوەکاری هاتوومەتە دەرەوە!
پەڕەی یەکەم ،لە سەرەوە ،بەجوانی نووسرابوو؛خێزانە سەرخۆشەکە،لاپەڕەی قەرزەکەیان،لێڵی ویڵی تیدا نەبوو،بەڕێک و پێکی پارەکانیان وێر کردبوو، لەلای خواروە ،دووسەد بیست وهەشت کرۆن نەدرابوو،لەڕۆژانی پێشوتر من ئەم خێزانەم دیبوو،دایک و باوکێک وکوڕە بیست ساڵەکەیانە،هەرسێکیان ئاڵودەیی ئەلکهولن،ڕۆژێک کاک ئەحمەد پرسی ،ئەری ئیوە ناتوان کهول تەرک بکەن، ژنەکە گوتی ئیمە ئەلکهولمان بەمیرات بۆ ماوەتەوەو لەخوینماندا هەیە ،نەک باوکم باپیریشم ئەلکهۆلی خواردوەتەوە،ئەگەر زۆر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو لەهەندێک شوین لەبری پول بۆ حەق دەست ڤۆدگا دراوە بە کرێکارەکان !
ڕۆژێکیان بەکاک ئەحمەدم گوت؛تۆ مافی فرۆشتنی شەراب وڤۆدگات نیە،وە ئەمە زۆر قاچاخە!
وەڵا ئەگەر من نەیفرۆشم دێن پارەشم لێ قەرز دەکەن دەچن لای حاجی عەباس دەیکڕن.نەوەڵا!خۆم دەیکڕم و شتێکیش قازانج ئەخەمە بانی.
لەکن کێ دەیکڕن ؟لای حاجی عەباس ،حاجی بەفرۆشتنی جگەرەی قاچاخ و کحولی قاچاخ،زۆر دەوڵەمەند بووە،چەندین خانووی کڕیوە لەکوردستان،جا ئەو خوێڕیە بێ ئابڕوە ،بەحیسابی ئەوەی ئابڕوی نەچێت
کچێکی دەپازدەساڵەی هەبوو،بردیەوە بۆ لای خۆمان
لەوی دەست بەسەری کرد،دوای چەند ساڵێک،ڕۆژێک
لەناو بازاڕ کچیک وکوڕێک دەبینیت کە بەسوئێدی قسە دەکەن،نامەیەک دەدات بەکچە،لەنامەکەدا بە زمانی سوئێدی بەوردی باسی ژیانی خۆی دەکات،کچکەو کوڕەکە هەر لەباشورەوە نامەکە دەنێرن بۆ لایەنی بەرپرسیار
کیژەکە دوای چەند ڕۆژێک ئازاد دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ سوئێد،بەڵام ئیستا بی ناونیشانە وەک دەیان کچ و ژنیتر !
یەک لەکوڕەکانی حاجی ئیستا لەزیندانە،مەگەر هەرخوا بزانیت چی کردووە.
کوڕە گەورەکەشی پارەو سەیاریەکی زۆر بردەوەو فرۆشتوویەتی. ئیستا پۆلیسی ئینترپۆڵ بەدوایدا دەگەڕێت،خۆ لەم ووڵاتە لەسێدارەدان نیە،بێتەوە دوو ساڵ دەخرێتە زیندانەوە
ڕۆژانی پشوو دێتەوە بۆ ماڵەوە،هەرباشە لەم وڵاتە زەلام زەلام ناخوات!
ئەحە شوان
ستۆکهۆڵم
کۆمێنتی برایم تاپڕ بۆ پۆستەکە:
لە پرسەی باوکیشم دوو شتی خۆش پێشهات 😂
لەکاتی هاتنی وادەی نانخواردن یەکێک لە هاوڕێیەکم هاتە لام و سەرەخۆشی دووپات کردەوە و ویستی بڕوات
منیش پێیم گوت مەڕۆ ئەوە نان دادەنرێ و خواردن ئامادەکراوە مەڕۆ تا نان نەخۆی.
ئەویش لە شەرم و ئەدەب گوتی ناوەڵا دەڕۆم، بۆ جارێکی تر 😂
منیش گوتم بۆ دەتەوێ بەو زووانە بۆ تازیەیەکی تر بێیەوە بۆ لام🤣🤣🤣.
بڵێسە💐ی گەنج و چالاک یادی بەخێر
کوڕی کاک عومەری سابیری کوێخا کەریم
لەتازیەکە بەگەرمی هەڵدەسوڕا و خزمەتی دەکرد 😔
هاوشاریەکی تر
کە لەخۆم زیاتر خۆی بەخاوەنی پرسەکە دەزانی
و قەدیمەی ڕانیە بوو و
هات گوتی ئەو گەنجە کێیە وا هەڵدەسووڕێ و خزمەت دەکات، بۆ نایناسم؟
گوتم چۆن نایناسی؟
ئەوە بڵێسەی عومەری کاک سابیرە
هەستا چوو بۆلای و بەگەرمی باوەشی پێدا کرد و ماچی کرد.
خێزانی کە خەڵکی قەڵادزێیە
ژیان خان!
زۆر ژنێکی قسە خۆش و سوعبەتچیە
گوتی ئەی ئەوە ڕانیەیی ئاوان، هەتا تێرنەبن یەکتری ناناسنەوە؟ 🤣🤣🤣🤣
بۆ کاک احمدی خاوەن دەفتەرە زەردەکەش
دەست هەڵگرە لەسەری
دوکانەکە قەبرەکەیەتی و
زوو زوو دەچین بۆ زیارەتی 😂
بهروار: 15/09/2024
472 جار خوێندراوهتهوه
|