تەلەفۆنی ئەوروپا 🤣
حەسەنی شیرین شەوێک ئەچێ بۆ نوسینگەی سەرچنار، ئەو کات نوسینگەی سەرچنار شوێنی تەلەفون و فاکسی جیهانی بووە.
ئەڵێ: کاکە دەقەی بەچەنە بۆ ئەوروپا؟
ئەڵێن: 10 دینار.
ئەویش ئەڵێ ئەو ڕەقەمەم بۆ وەرگرە و پارە سێ دەقە زیاترم پێ نیە کەبوو بە سێ دەقە دایخەنەوە. ڕەقەمەکەی بۆ وەرئەگرن و ئەڵێن بڕۆ ژورەوە بۆ کابینەکە،.
ئەویش تەلەفونەکە هەڵئەگرێ هەر فریای چۆنی چاکی ئەکەوێت و دائەخرێتەوە.
لە کابینەکە یەتە دەرەوە ئەڵێ: ئەوە بۆ داخرایەوە؟ ئەڵێن: کاک حەسەن سێ دەقەکە تەواو بوو.
ئەڵێ: یەعنی ئەوە سێ دەقەبوو؟
ئەڵێن : بەڵێ،.
ئەڵێ: دەی تەڵاقم کەوتبێ ئەگەر ئەوە سێ دەقەبێت من چارەکێک لەژێر ئاوا ئەمێنمەوە.
بهروار: 07/09/2024
488 جار خوێندراوهتهوه
|