من لولوم 🤣
کوردێك تازە گەیشبوە بەریتانیا ، ئیتر دەمەو ئێوارە ڕۆیشت بۆ کەمێ پیاسەکردن لە شەقامەکانی لەندەن.
سەرقاڵی سەیری دیمەنەکان بوو لەناکاو خۆی کێشا بە ئافرەتێك ، زۆر شەرمەزار بوو بەھۆی خوێندن و خوێندنگا کەمێک ئینگلیزی فێر ببوو، داوای لێبوردنی کرد .
ئافرەتەکەش بە نەرمە زەردەخەنەیەکەوە گووتی:
وادیارە خەلکی ئێرە نیت .؟
کوردەکەش گووتی: نەوەڵا تازە ھاتووم کوردم !! ئافرەتەکەش خۆشحاڵی خۆی نیشانداو گووتی:
من زۆر کوردم خۆشدەوێ ھەمیشە ڕێزییان لێدەگرم ، ئیتر کەمێ قسەدەکەن و ئافرەتەکە پێی دەڵێ گەر حەزدەکەی میوانم بەو وەرە ماڵەوە. کوردەکەش پێی خۆش دەبێ و قبوڵی دەکات .
ئیتر دەچن بۆ ماڵەوە ئافرەتەکە دەڵێ: برسیتە ؟
کوردەکەش دەڵێ: بەڵێ زۆر.
ئافرەتەکە دەڵێ : حەز دەکەیت لەگەڵ لولو نان بخۆی یان بەتەنیا ؟
کوردەکەش دەڵێ : وەڵا بەتەنیا.
ئیتر پاش کەمێکی تر ئافرەتەکە دەڵێ:
حەزدەکەی حەمام و شاوەرێک وەرگری ؟
کوردەکەش دەڵێ: بەڵێ .
ئافرەتەکە دەڵێ : حەزدەکەی شاوەر لەگەل لولو وەرگری یان بەتەنیا ؟
کوردەکە ھەمیسان دەڵێ: بەتەنیا.
ئیتر کاتی خەو دێت و ئافرەتەکە دەڵێ :
حەزدەکەی لەگەڵ لولو بخەوی یان بەتەنیا ؟ کوردەکەش دەڵێ : بەتەنیا .
بەیانی لە خەو ھەڵدەستن و کوردەکە پاش سوپاس گوزاری کردن بە ئافرەتەکە دەڵێ :
دەکرێت بزانم ناوت چیە ؟؟؟
ئافرەتەکەش دەڵێ من لولوم !!!!
پاشان ئافرەتەکە دەڵێ: ئەی تۆ ناوت چیە ؟ کوردەکەش دەڵێ :
کەری کوڕی کەر.
بهروار: 04/09/2024
126 جار خوێندراوهتهوه
|