سوپاس عێراق
من هەر باوكەی پێ ئەڵێم، چونكە ئەوەی كە ئەبێتە باوكت ئەو كەسەیە كە باوكایەتیت بۆ ئەكات نەوەك ئەوەی لە نوتفەی ئەویت، حاجی جەلال باپیرمە بەڵام بە ڕوح و تام باوكمە ...
باوكم كە نزیكەی سی ساڵ خزمەتی فیعلی هەبووە لە فەرمانگەی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجەو عایامێكە خانەنشین بووەو ئێستا تەمەنی بەرەو سەدەیەك هەڵئەكشێت، لەو كاتەوەی پارەی سویسری گۆڕدراوە بۆ تەبعی بریمەر 220 هەزار دینار موچەكەیەتی، لەكاتێكدا دە ساڵ ئەبێت لەسەر جێگا نەخۆشە، خێزانیشی كە نەنكم ئەكات و پێمئەوت دایكە دوای نەخۆشییەكی سەخت بە ڕەحمی خودا ڕۆشت ...
من وەكالەتی باوكمم هەیە بۆ وەرگرتنی موچەیەكی 220 هەزاری ساڵێكی نۆ مانگی، ئێستا لە سایەی عێراقی عەضیمدا موچەكەی كراوە بە 600 هەزار دینار بەڵام بەحوكمی تەندروستی زۆر خراپی باوكم و هەڵكشانی تەمەنیەوە (عومری منی پێشكەشبێت) ڕەنگە نەتوانێت دوو مووچەی نوێ وەربگرێت (وللە اعلم).
ئەمەوێت بڵێم :
تو خوداتان ... تو ویژدانتان
ئەگەر ئێستا من و باوكم نزای خێر بۆ عێراقی عەضیم و سوپاس بۆ بەغدای ئازیز نەنێرین و لەبەرامبەردا دوعای شەڕ لە هەرێم و تف بۆ نێوچاوی دەسەڵاتی چەتەی كوردایەتی نەكەین، بەدنمەك و حەرامزادەنین؟!
ڕێدین جەلال
بۆ پاراستنی پەیجەکەمان له ڕیپۆرت، هەموو کۆمێنتێکی زبر و جوێن دەسڕینەوە و بلۆک دەکەین.
ڕێز و سوپاس بۆ ڕەچاوکردنی
مالمۆکورد
بهروار: 03/09/2024
164 جار خوێندراوهتهوه
|