تەرکم کردووە 🤣🤣
کوڕێک هەموو جارێک کە دەچێت بۆ خواردنەوە ، داوای دوو چارەک عەرەق و دوو پەرداخ و دوو مەزە دەکات.
پاش ماوەیەک داوای چارەکێک و پەرداخێک و یەک مەزە دەکات.
ئێوارەیەک شاگردی باڕەکە لێی دەپرسێ:
جاران دوو دوو داوای خواردنەوەت و مەزەت دەکرد، بۆچی کردووتە بە یەک کەسی.
ئەویش دەڵێ: هاوڕێیەکی خۆشەویستم هەبوو هەموو جارێک پێکەوە دەمانخواردەوە ، ئەو کۆچی دوایی کرد. وەسێتی بۆ کردم کە هەموو جارێک خواردمەوە بەشەکەی ئەویش بخۆمەوە، ئێستا خۆم تەرکم کردووە ، بەس هینەکەی ئەو دەخۆمەوە.
بهروار: 03/09/2024
139 جار خوێندراوهتهوه
|