گایەک ڕۆژانە چەند جار کەڵ دەگرێ 🤣
تیمێکی ڤێتەرنەری دەچنە گوندێک بۆ ڕێنمایی  لەبارەی مانگاو ئاژەڵ .
 خەڵکی گوندەکە لە دەوروبەری گوندەکە کۆ دەبنەوەو دواتر پزیشکی ڤێتەرنەری  گایەک دەهێنێ و زانیاری و ڕێنمایی دەدات بە خەڵکی گوندەکە .
پیاوانی گوند لە پێشەوەو ژنانیش لە دواوە دانیشتوون و گوێ لە دکتۆرەکە دەگرن. 

دکتۆرەکە ئەڵێ :
 ئەکرێ گایەکی ساغ و سەلیم لە ڕۆژێک دا 12 جار کەڵ بگرێ و لە گەڵ مانگادا  جووت بێ.

ژنێک  کە لە ڕیزی دواوە دانیشتبوو دەستی هەڵبڕی و ووتی :
 ببورە جەنابی دکتۆر باش گوێمان لێ نەبوو بەڵکو دووبارەی بکەیتەوە ووتت ڕۆژی چەند جار گایەک ئەتوانێ کەڵ بگرێ و جووت ببێت ؟

دکتۆرەکە ووتی : 12 جار

ژنەکە ووتی : خۆزگە جەنابی دکتۆر ئەم باسەت چەند بارە بکردایەتەوە تا ئەو گایانەی لە پێشەوە دانیشتوون تێ بگەیشتنایەو هیچ نەبێت نیوەی ئەو گایانە ئازاو بە غیرەت بونایە.

دواتر پیاوێک لە ڕیزی پێشەوە هەڵساو ووتی : 
باشە جەنابی دکتۆر ئەو کەڵگرتن و جووت بوونی ئەو گایانە هەر لە گەڵ یەک مانگایە یان چەند مانگایەک ؟

دکتۆرەکە ووتی : نا بێگومان لە گەڵ 12 مانگادا ئەتوانن  جووت بن .

پیاوەکە ووتی : 
خۆزگە ئەم بابەتەت چەندین جار دووبارە ئەکردەوە تا ئەو مانگایانەی لە دواوە دانیشتوون چاک گوێ یان لێ بوایەو تێ بگەشتنایە کە کاری جووت بوونی گایەک لە گەڵ چەندین مانگادا دەبێت نەک تەنها مانگایەک !
به‌روار:  02/09/2024
70   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   446
کۆی سه‌ردان:   29912781