خوا بەکوردی خەڵقی کردویت، تورکیا دوژمنتە

ئەو هاتووە لەوڵاتەکەی خۆتا دەت کوژێت، گوندەکانت دەسوتینێت، دارەکانت دەبرێتەوە، کەچی تۆ سەفەر بۆ وڵاتەکەی دەکەیت؟
 هەرچی شت هەیە لە دنیادا سنوری هەیە، بێجگە لەم یادگە کورت و خۆش باوەڕیەی کورد؟  نەبونی ئینتیما بۆ ئەوەی کە تۆ خوا بە کوردی خەلقی کردویت، بێ خواستی خۆت  بێ ئەوەی هیچ تاوانێکت کردبێت تۆ تاوانباریت  تێبگەن تێ.  

هەرچی حکومەت هەیە لە جیهاندا ئاگاداری هاوڵاتیانی دەکات گەر بچوکترین هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت،  کەچی ئەوانەی خۆمان ڕیکلامی سەفەر دەکەن بۆ ئەو وڵاتانە، هاوبەشی خەمی 7 منداڵەکەی و براو خوشکەکانی  و بنەماڵەکەیم، جیگەی بەهەشتی بەرین بێت.

تێبینی: هیوادارم ئیدارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەو خەتەی تورکیا نەکەنەوە، گەر تورکیا ڕۆژێک لە ڕۆژان ویستی بیکاتەوە، چونکە وەکو ئەوە وایە دەرگای دۆزەخ بۆ هاووڵاتی و مسافیرەکانت بکەیتەوە، ڕادەستی چارەنوسی نادیاریان بکەی.

 بەڵام ئەم نوسینە بۆ ئەوانە نیە  کە پارەو سامان و سەروەت و شوقەو شتی تریان لەوێ هەیە، با ئەوانە بەردەوام بن، ئەوان پارە نیشتیمانیانە، کەس ڕێگەی لێ نەگرتوون.

ئەوانەی ئەموالی خەڵکیان بردۆتە تورکیا و پارەی تاڵانیان بردۆتە ئەوێ دڵیان لەوێی یە تورکیا کردونی بە موخبیری خۆی بە بەلاش، ئێمە لەگەڵ هاوزمان و هاووڵاتی  کوردمانە  کە کورد بون لە تورکیا بێئەوەی تاوان بکەی تاوانە.

خالید ڕەشید
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  01/09/2024
139   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   410
کۆی سه‌ردان:   29912896