ئیسرائیل لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆگان دەڵێ: دیکتاتۆرەکان وەکو سەدام بەداردا هەڵدەواسرێن

ڕەجەب تەیب ئۆردوگان
سەرکردەی تورکیا سەبارەت بە شەڕەی نێوان حەماس-ئیسڕائیل وتی :
“دەبێت تورکیا زۆر بەهێز بێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەتوانێت ئەم کارانە بەرامبەر فەلەستینییەکان بکات". ئاماژەی بەوەشکرد، “هەروەک چۆن چووینە ناو [ناگۆرنۆ-]قەرەباخ، هەروەک چۆن چووینە ناو لیبیا، ڕەنگە هەمان شتیان لەگەڵ {ئەمانیش} بکەین. هیچ شتێک نییە کە ئێمە نەتوانین بیکەین. تەنها دەبێت بەهێز بین”.

ئەو وتانەی لە کۆبونەوەی حزبی لە (ڕیزە) وت دوێنێ یەکشەممە. ئیسڕائیل، بەکورتی، لە وەڵامدا وتی:” هۆشیار نەبێ، ئەکەوێتە سەر هەمان ڕێی دیکتاتۆر سەدام حوسەین، دەشزانێ باش چۆن کۆتایی بەو دیکتاتۆرە هات و لەلایەن گەلەکەیەوە گیراو کرا بە دارا.
سەرچاوە:

سەرچاوەکە لەم لینکەدایە

به‌روار:  29/07/2024
188   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   51
کۆی سه‌ردان:   30443111