میللـەتی قەشمەر کێیە؟
میللـەتی قەشمەر ئەوەیە، شەو ڕۆژ جوێن بە تورک و فارس بدات و بە فاشیست و داگیرکەر و خوێنڕێژ ناویان بهێنێت، کەچی هەر دوو دیناری بەخۆیەوە بینی بچێت بیخاتە مشتی ئەوان و بێتەوە باسی پێشکەوتوویی و سەقافەتی ئەو گەلانە و جوانی دیمەنی شارە پێشکەوتوەکانی ئەوێت بۆ بکات.
میللـەتی قەشمەر ئەوەیە، هۆڵەکانی لەش جوانی و جیم و سەنتەرەکانی جوانکاری و کافێ و گازینۆکانی بەرنەکەوێت و کتێبخانە و کۆڕ و سیمینارە زانستیەکانی چۆڵ و هۆڵ بێت.
فیلەر و بۆتۆکس و کەپسول و کرێمی سنگ و سمت گەورەکردن بەلایانەوە گرنگتر بێت لە میوزیک و ئەدەب و هەنەر و سەقافە و مەعریفە.
میللـەتی قەشمەر ئەوەیە، پزیشکەکانی هەشتا و پێنج نەخۆشت بۆ ببینن لە عیادەکانیاندا.
مامۆستاکانی شەفتێ دەرس بڵێنەوە لە قوتابخانە و شەفتەکەی تر، گوێرەوی ڕێوی و سابونی ڕەقی و خەیاری گوڵبەدەمت بۆ بفرۆشن لە بازاڕدا.
موچەخۆری بن دیواری، لە سەرەی مەعاشەکەیدا باسی گەندەڵی ئەم حکومەت و دەسەڵاتەت بۆ بکات.
میللـەتی قەشمەر ئەوەیە، پەیج و ڤیدیۆکانی ئەحە تەپەڕەشی و ئەبو چیچۆ و خدر بێگەڵاسیت بۆ ئەگەیەنێتە هەزاران فۆڵۆوەر و فان و ملیۆنێک ڤیوەر، بەس ناوی چوار نوسەر و ئەدیب و لێکۆڵەری میللـەتی خۆی نەزانێت. شەڕە بەندی بەلاوە خۆشتر بێت لە گۆرانی خالید ڕەشید و حەمەی نێرگز و بورهان مەجید.
میللـەتی قەشمەر ئەوەیە، مەلا چل دەقیقە لە وتاری هەینیدا باسی صەبر و ئارامگرتن بۆ موسڵمانە چاو گەشەکانی بکات و کەچی کە وتارەکە تەواو بوو تەحامول نەکەن تۆزێ چۆڵ بێت، دە جار پێڵا و نەعلەکانی دەستیان بکەن بەدەمی یەکترا تا ئەچنە دەر.
ههههههه میللەتێکین لەوەتەی هەین لە شەڕە تەقە و
کوشتن و بڕین داین، شەڕێ نەبووە کە کورد بەشداری تێدا نەکردبێت، کەچی ئافرەتی ناسکۆڵەی سویدی و هۆڵەندی راهێنانی بەکار هێنانی چەک و هونەری جەنگ فێری پێشمەرگەی دێرین و سمێڵ قەوی و ئەقید و مولازمەکانمان ئەکەن
"نە عارەبین نە ئێرانین نە تورکێکی شاخستانین
وەڵا کوردی هیچ نەدیوین،نێندرتاڵی دارستانین"
عەمران جەلال
.
بهروار: 10/07/2024
259 جار خوێندراوهتهوه
|