قاسملوو
شەهیدبوونی 1989.7.13
نه ئاو كۆتایی بۆ هه‌یه و نه نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!
نه مانگ له‌م ئاسمانه ئه‌بڕێ و
نه شیعری ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و
نه هه‌ڵاڵه سورایی ئه‌چێته‌وه و نه خوێنی ئه‌و
قاسملوو به‌فرێكی سووره و…كلوو…كلوو
چوار وه‌رزه به‌سه‌رماندا ئه‌بارێ
جارێك ئه‌مانكا به یاقووت و
جارێكی دی به دار هه‌ناری به‌ر مانگه‌شه‌و!
وه‌كوو زه‌رده‌خه‌نه كاڵه‌كه‌ی
پڕمان ئه‌كات له سروودی نه‌رم نه‌رم
وه‌كوو قوڵپه‌ی زنه‌ی برینی له گه‌رووماندا
ئه‌بێته لرفه‌ی سروودی گه‌رم گه‌رم!
شێركۆ بێكەس
به‌روار: 10/07/2024
210 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|