سوید چۆن کوردیان فرۆشت ؟
سوید🇸🇪
چۆن كوردیان ف.ر.ۆ.ش.ت؟
هه‌ندێ ناو هه‌یه هه‌قه له یادمان نه‌چن، له‌وانه، ئۆسكار ستێنستروێم، به‌ڵام پێش ئه‌و ناوه هه‌ندێ پارت و ده‌زگا هه‌ن هه‌قه له بیرماندا زیندو بهێڵڕێته‌وه." ن.ا.ت.ۆ، " پارتی سۆسیال-دیموكراتی سوید "پ.س.د.س" و مۆدێرات و .......
ساڵی 2022
ستێنستروێم باڵوێزە له چیلی، ماگده‌لێنا ئاندێرسۆن له " پ.س.د.س" بانگی ده‌كاته‌وه تا ببێته سكرتێری گشتی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ پرسی به‌رگری. پاشان نوێنه‌ری سوید وه‌ك دانوسکار بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆدا.
پارته ڕاستڕه‌وه‌كانی سوێد له مێژه خه‌ویان به ناتۆوه ده‌بینی. به‌ره‌ی چه‌پ و له پێشیانه‌وه میلله‌ت دژی بوون. لایان باش بوو دوو سه‌د ساڵی ئاشتیخوازی و به ئاشتی ژیان به‌رده‌وام بێ و به جه‌نگ نه‌یگۆڕنه‌وه. ئاخر چه‌ند سه‌ده بوو سوید نه‌فره‌تی له جه‌نگ و شه‌ڕ ده‌كرد.
سۆسیال-دیموكراته‌كان
(پ.س.د.س) ئه‌وده‌م له مه‌درید-ئیسپانیا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ توركیا مۆر كرد. خاڵی سه‌ره‌كی ڕاده‌ستكردن و به تیڕۆڕ ناساندنی كورد بوو. پاشان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای فرۆشتنی چه‌ك و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌ر دوو وڵاته‌وه ده‌رباره‌ی كورد.
كورد بوو به بیلێتی چوونه ژووره‌وه‌ی سوید بۆ هۆڵی ناتۆ.
وته‌بێژانی هاوین
وته بێژانی " =سۆمه‌رپڕاته‌رێ" هاوین پڕۆگرامێكه له 1959 هه‌یه. پڕۆگرامێكی میللیه و زۆرینه‌ی سوید گوێبیستی ده‌بن. ئه‌مڕۆ، 09 جوڵای نۆره‌ی ستێنستروێم-ـه تا بێته دووان. سه‌ره‌تای هاوین كه ده‌زگای ڕادیۆی سوید به‌شداربووانی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند، ئه‌و وتی؛'' من له پڕۆگرامه‌كه‌مدا باسی هه‌وڵی خۆم ده‌كه‌م بۆ به ئه‌ندامبوون له ناتۆ و چۆن سه‌رۆكوه‌زیرانم ڕازی كرد تا بچێ بۆ دیداری ئاردوگان و .....'' به‌ڵام به هیچ جۆرێ ده‌خاڵه‌تی كوردفرشتنی له‌و بواره‌دا نه‌كرد، ڕۆژنامه‌وانی كورد-سویدی؛ كوردۆ باكسی؛ له ڕۆژنامه‌ی ئافتونبلادتدا ده‌نووسێ. باكسی درێژه به باس ده‌دات؛ '' بواری ڕێكه‌وتن ڕاده‌ستكردنی كورد، وه‌رنه‌گرتنیان به په‌نابه‌ر كه ڕۆژێ له ڕۆژان په‌ناگه‌ی هێمنی كورده هه‌ڵهاتووه‌كان و تورك بوو، كێشه دۆزینه‌وه بۆیان، ئاڵوگۆڕی زانیاری ده‌رباره‌یان به ده‌زگای ئاسایشی هه‌ردوولا، داخستنی به‌شی ڕادیۆی كوردی له ده‌زگای ڕادیۆی سوید دوای بیستوسێ ساڵ و ......... تاد''
بڕوانه لینكی ڕۆژنامه‌كه و نووسینه‌كه‌ی هێژا ك. باسكی.
دوا وشه
پارتی سۆسیالدیموكرات ڕۆژانێ بووه كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری وه‌ك هێژا عومه‌ر شێخموس هاتوچۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وسای، ئۆڵف پاڵمێ-ـی، كردوه. ته‌نانه‌ت داخوازی شه‌خسی بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ندێ كورد له پاڵمێ داوا كردوه، بڕوانه یاده‌وه‌رویه‌كانی ئه‌و به كتێب و دیده‌نی بۆ ماڵیان.
ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می ئانا لیندی كوژراو (سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پ.س.د.س)، 1953-2003، وه‌ك خۆی له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌یگێڕێته‌وه، كه داوای له نوێنه‌ری توركیا كردوه بێته دیده‌نی، بۆی نووسیوه؛ ''بریا به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده‌وه ده‌هاتن.'' كه دۆسته توركه‌كه‌ی دێ به سه‌دان كتێبی منداڵانی چاپكراوی كوردیه‌وه دێ بۆ منداڵانی كوردی قوتابخانه سویدیه‌كان؛ لیند ده‌یگێڕێته‌وه! بڕوانه یاده‌وه‌ریه‌كانی ئانا لیند.
EN Människa kan mördas men inte ideer.
دار پوازی له خۆی نه‌بێ ناقه‌ڵه‌شێ
ئێستا كورد به به‌رچاوی، له پێشیانه‌وه، ته‌واوی كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه كوردیه جیاوازه‌كانی ناو خودی سویده‌وه و ئه‌و‌سا ته‌واوی ده‌نیاوه، ده‌فرۆشرێ تا بووینه بلیتی چوونه ناو ناتۆوه، به‌ڵام هیچ كام له‌م ڕێكخراوانه نوزه‌یان لێوه نه‌هات. هیچ كام له‌مانه ڕه‌خنه‌یه‌كیان به فه‌ڕمی یان نافه‌ڕمی نه‌گرت. كه‌چی به ده‌یان ئه‌ندامی باڵای ئه‌وان (پ س.د.س) به سه‌دان سكاڵانامه و نووسینیان لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه سویدیه‌كانیان ڕه‌شكرده‌وه.
هەقە کوردی سوید لە سەر بۆکسی دەنگدان ئەو ناوانە له بیر نەکات.
گۆران مەریوانی
مالمۆکورد
سەرچاوە
به‌روار: 09/07/2024
235 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|