لە کونی زێرابەوە 🗳
چیرۆکێکی ئێرانی هەیە دەڵێت :
کابرایەکی کڵاوفرۆش دەچێتە دارستانێک کڵاوێک دەخاتە ژێر سەری و کڵاوەکانی تر لە تەنیشتیەوە دادەنێت و سەرخەوێک دەشکێنێت .
کاتێک خەبەری دەبێتەوە سەیر دەکات کۆمەلێک مەیمون هەموو کڵاوەکانیان بردووە. کابراش زیرەک دەبێت کڵاوەکەی سەری بەرز دەکاتەوە و دواتر دەیدا بە ئەرزدا. مەیمونەکانیش هەموو لاسایی دەکەنەوە کڵاوەکان دەدەن بە ئەرزدا و کابرا هەموو کڵاوەکانی دەست دەکەوێتەوە.
کابرا کاتێک دەگەڕێتەوە و ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە بۆ نەوەکانی...
دوای ساڵانێکی زۆر کوڕی کابرا هەمان ئیشی باوکی دەکاتەوە و توشی هەمان ڕووداو دەبێتەوە .
ئەویش قسەکانی باوکی بیردەکەوێتەوە و کڵاوەکەی بەرز ئەکاتەوە و دەیدا بە ئەرزدا یەکێک لە مەیمونەکان دێتە خوارەوە و یەک زلە لە کابرا دەدات و پێیدەڵێت:
وا دەزانی هەر تۆ باوکت هەیە و شتت بۆ دەگێڕێتەوە دەی ئێمەش باوکمان هەیە و شتێکی لێوە فێربووین.
دەی بەو خودایە ئێمە لەو جۆرە مەعدەنانەین کە لەوەتەی هەین هەر یەک هەڵە دووبارە دەکەینەوە ، لەم گەرمەی کێشە و ململانێ و دووبەرەکی و نەبوونی ئاو و کارەبا و نەوت و غاز و مووچەیەدا .... هتدد ئێستا هەڵبژاردن بکرێتەوە هەر دەنگیان پێدەدەنەوە!!!
کابرا موچەی شەش مانگی ۲٠۲٠ ی وەرنەگرتوە کەچی وێنەی سەر پرۆفایل و کەڤەرەکەی وێنەی بەرپرسەکانی ئەم نیشتمانەن.
سەیریکە لە کونی زێرابەوە دەچوون بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن، دەی ئەو میلەتە هەر ئەوەی قابیلە.
وەرگیراوە
بهروار: 05/07/2024
335 جار خوێندراوهتهوه
|