سیانزە ساڵەی مالمۆکورد

لەگەڵ داخستنی دەیان پەیج و ئەکاونتەکانی  هێشتا بەردەوامین.
هەڵەمان کردبێ یان نا ،  بڕوای تەواوی خۆمان بووە  له شێوازی کارکردنمان و، نەبوینەتە لۆتی هیچ حیزبێ یان دەسەڵات و ناشبین.
وەکو لەسەرەتاوە ووتمان  هیچ بەرژەوەندیەکمان نیه.  هەموو خەرجیەکانی لەسەر خۆمان بووە و  بەنیازی قازانج نەبووین و ناشبین.
دەمانتوانی سوودی دارایی لە ڤیدیۆکان ببینین نەمانویستوە و تەنانەت هەموو ڕیکلامەکانیشمان بێبەرامبەر بوون.
ڕەنگە یەکەم پەیجی کوردی بوبێتین کە کاتی خۆی  ڤیدیۆکانی بە ملیارەها لایک و شەیر کرابێ.
حەزێکی میدیایی خۆمانە کە کۆمەڵێک ئەدمین و هاوکاری دڵسۆز  کۆکردۆتەوە و ساڵانێکی زۆرە بێ ماندوو بوون  پێکەوە خزمەت دەکەین.
 تا بتوانین  سەربەخۆیانە بەردەوام دەبین و قازانجی مادیمان لێی ناوێت.
 لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی ئەدمینەکان بۆ  هاوڕێیانی ماڵپەڕ و پەیجەکانمان.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ/ سوید
به‌روار:  20/06/2024
134   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   930
کۆی سه‌ردان:   29640087