چوار ژنە شەهیدەکەی 9ی حوەزیران خەڵکی خراجیانن

کاتێ هێزەکەی زەعیم سدیق له حوزەیرانی 1963  دەچنە گووندی " خراجیان " لە  نێوان سلێمانی و عەربەت.
لە ماڵێکی گووندەکە دوو خووشک لە ترسی ئابڕوو و نامووسیان دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن و دەرگا لە سەربازەکان ناکەنەوە.
سەربازەکانیش کە دەرگاکەیان بۆ ناشکێت، خانووەکە گڕ دەدەن و هەردوو خووشکەکە لەژوورەوە دەسووتێن و دەبن بە خەڵوز.
ناوی ژنە شەهیدەکان چوار خووشکن  :

 مەحبوبە کەریم خراجیانی 
ڕووناک کەریم خراجیانی
ئەم دوو خووشکە بەزیدوویی سوتێنراوون

گوڵاڵە عومەر خراجیانی 
عائیشە عومەر خراجیانی
ئەم دوو خووشکە زیندە بەچاڵکراوون
جارێک کە سەردانی بەڕێز "حاجی تۆفیق ڕەحیم خراجیانی" مان کردبوو لە محەلەکەی خۆی.
کاک حاجی چیرۆکی ئەو دوو خووشکە خراجیانیەی بۆ گێڕاینەوە لە مەنعەتەجولی 1963 دەرگایان لەسەر خۆیان داخستووە و لە سەربازەکانیان نەکردۆتەوە. هێزەکەی زەعیم سدیقیش خانوەکەیان بەسەردا سووتاندوون و لە ناویاندا بوون بە خەڵوز.
دوو خووشکە خراجیانیەکەی تریش وەکو دەگێڕنەوە  لە حامیەی سلێمانی زیندە بەچاڵ کراون.
باوکیشمان زۆر جار  چیرۆکی " مەولودی دادە کەتان " ی خزمی  بۆ دەگێڕاینەوە ، کە کوڕێکی گەنچ بووە و زیندە بەچاڵ کراوە، لەگەڵ یەکەم کەوچکە خۆڵ کەدەیکەن بەسەریدا، بەدەست هەوڵی داوە خۆڵەکە لەسەر دەمی لاببات.
دەشڵێن ژمارەی ئەو شەهیدانە کە " خراجیانی" بوون لەکارەساتی مەنعەتەجەولەکە " 10 -11" شەهیده.
بەداخەوە ئیمڕۆ 2023.6.9 شەست ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر ڕوودانیدا هێشتا زانیاریەکان لەسەر ناو و ژمارەی کۆی  شەهیدانی تاوانەکانی زەعیم سدیق مستەفا  تەواو نیە و ئەرشیف نەکراون.
ڕەوانیان شاد و گۆڕیان چراخان و جێگەیان بەهەشت بێ.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

به‌روار:  09/06/2024
139   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   607
کۆی سه‌ردان:   29665665