من چیم ئەویست لە نیشتمان؟؟
من چیم ئەویست لە نیشتمان؟؟
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و
عەشقم باتێ

من چیم دەویست لەوە زیاتر و
نەیدامێ
بۆیە ئیتر نیوەشەوێ
دەروازەکەیم شکاند و
چوومە دەرێ بە ئێجگاری چوومە دەرێ

شيركۆ بێکەس
به‌روار:  06/06/2024
109   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   571
کۆی سه‌ردان:   29665738