ئەو شوانە بە ئینگلیزی قسە دەکات
دکتۆر عەزیز گەردی لۆی گێرامەوە
گۆتی : رۆژەک زانیم کۆرەک لە ھۆلی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلاحەددین ھەیە
ئەمنیش چووم لەو کاتی جلی کوردی کورتەک و شەروارم لەبەر بوو ، لەوێ دانیشتم کورێکی دکتۆر عەبدولڵا حەدادی چاوی بەمن کەت ھاتە لام و گۆتی : مامە ئەوە کووە ھاتیە ئێرە ؟
گۆتم : ئەمن شوانم دەرێن لێرە قسان دەکەن ھاتیمە گێ لە قسان ڕابگرم بزانم باسی چ دەکەن
دوا تر کورەکەی دکتۆر عەبدولڵای چووە تەنیشت بابی دانیشت
پاش کەمەکی لەگەر برادەرکم بە زمانی ئینگلیزی قسەم کرد
کورەکەی دکتۆر عەبدولڵای چاوی زەق بۆوە
رووی لە بابی کرد بە دەنگەکی بەرز گوتی :
بابە بابە ئەو شوانەی لە پشتمان دانیشتیە ئینگلیزیش دەزانی ؟!
بابی بە تووڕەیی گۆتی :
کوڕم ئەوەی ناناسی ئەوە کەینێ شوانە
ئەوە دکتۆر "عەزیز گەردی" یە مامۆستای زانکۆی "سەلاحەددین"ە سەد ھەندی بابت و ئەمسالی بابت زیرەک و بەتوانایە .
وابزانم ئێمەی کورد تاکە قەوم و نەتەویی جیھانین
جلو بەرگ و زمان و کلتور و شێوازی ژیان و ڕەسەنایەتی خۆمان پێ خراپ و پاشکەوتووە .
خۆمان بە گەل و میللەتێکی فاشل دەزانین .
روح و گیانمان چاولێکەری و تەقلید کردنەوەی بێگانەیە .
م جەمال گردەسۆری
بهروار: 05/06/2024
380 جار خوێندراوهتهوه
|