داری گۆڕستانی ژنانی بێ ناونیشان بۆ دەسوتێنن؟؟

سوپاس بۆ ئەوەی دەبەخشێت
سوپاس بۆ ئەوەی وەریدەگرێت

پەیامێک بۆ هەمووان
تۆ، کە ناتەوێ دارێک بڕوێنی، بۆ هەڵیدەکێشی؟
 تۆ، کە ناتەوێ  ئاوی  بەرماوەی  ناو دەبەی دەستی خۆت و خێزانت بکەیتە بن دارێک، بۆ ئاگری تێ بەرئەدەیت.؟
تۆ،  کە تا ئێستایش نازانیت بۆ هەر مرۆڤێک (١٨) دار پێویستە تا ئۆکسجینی بۆ دروست بکات و جەنابت و ئازیزانت نەکەونە نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی و دوای دوو هەفتە لە ڕێگەی میدیای بینراو بیستراوەوە داوا لە خێرخوازان بکەن بێن بە هاناتانەوە و پارەتان بۆ کۆ بکەنەوە، بۆ نەمامەکان دەشکێنیتەوە؟
 تۆ، کە مەرگی ئازیزانت بە هۆی پیسبوونی ژینگەوە  بە چاوی خۆت ئەبینی و پا مردنیان پێت باشە  ٣-٤ داری هەزار دۆلاری لای سەرییەوە بڕوێنی، بۆ تایەی سەیارەکەت لەسەر نەمامی سەر شۆستەکە ڕادەگری؟

تێبینی:
مانگی ڕابردوو (١١٣) دارمان لە سلێمانی ڕوواندووە، بەشێکیان لە سەر گۆڕی  ژنانی بێناونیشان بوون، چونکە ئەوێ تاکە شوێنی گۆڕستانە نە کەس خاوەنداری لێ دەکات و نە کەس داری لێ دەڕوێنێ. دوێنێ بۆ ئاودان،  هاوڕێیانی خۆبەخش لەوێ بوون،  دارەکان هەندێکی هەڵکێشرابوون و بڕێکیشی سووتێنرابوون.

دلێر سەلیم
ئەدمینی مالمۆکورد
گرووپی کاری هەرەوەزی
به‌روار:  04/06/2024
310   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   657
کۆی سه‌ردان:   29665481