هاوڕەگەزخوازی و پشتیوانی کردنی ئیسڕائیل و گەشت

لێرەدا ئاماژە بە چوار نموونە ئەدەم کە هەر چواریان خۆم لە نزیکەوە لێی ئاگادارم، واتە چیرۆک و هەواڵی بیستراو نیە.

لە هۆڵەندا لە شوێنێک کارم دەکرد، کورێکی گەنجتر لە خۆم کە خەڵکی بەغدا بوو، وە بە ڕەچەڵەک عەرەب بوو، هات بۆ کارکردن لە لامان، ئەو لەگەڵ کوڕێکی تردا دەرکرابوون و مافی پەنابەرێتیان پێ نەدرابوو، بەڵام مۆڵەتیان پێدابوون کار بکەن بۆ ئەوەی کەمێ پارە پەیدا بکەن پێش ئەوەی بیاننێرنەوە.
لەبەر ئەوەی من زمانی عەرەبی باش دەزانم و ئەویش هۆڵەندی نەدەزانی هات بۆ لای من، ووتی تۆ کەسێکی کە ئەتوانم متمانەت پێ بکەم و ئەمەوێت ڕاپرسیەک بکەم.
منیش ووتم فەرموو، ووتی دەکرێت من ببمە هاوڕەگەزخواز،
منیش پرسیارەکەم  زۆر پێ سەیر بوو، ووتم تۆ خۆت وایت، ووتی نەخێر، ووتم ئەی بۆ ئەتەوێت ئەوە بکەیت، ووتی محامیەکەم ووتی ئەگەر ببیتە هاوڕەگەزخواز ئەوا من دەتوانم مافی مانەوەت بۆ وەرگرم، منیش تووشی شۆک بووم لەم هەڵبژاردنەو ووتم واتە تۆ وا دەکەیت بۆ ئەوەی بمێنیتەوە، ووتی بەڵێ.
بەداخەوە هۆڵەندا کچان و کوڕانێکی زۆری ناچارکرد بە هاوڕەگەزخوازی بۆ ئەوەی مافی پەنابەری وەرگرن، دەبوو ئەمەش بە پراکتیک بکەن وەک بەڵگە، بە هەرحاڵ دوای چەند جار قسەکردنم لەگەڵ ئەو گەنجە، پەشیمانم کردەوە لەوەی کە لە پێناو مافی مانەوەدا ئەو کارە بکات. بۆیە جانتاکەی کردە شانی و ڕووی کردە بەریتانیا.

پوچەڵ بوونەوەی بەهای ئیسڕائیل، لە ئەڵمانیا بۆ نموونە

هاوڕێیەکم لە ئەڵمانیا لە بایەر ئەژی، ووتی ئامۆزایەکم هەیە زۆر دەمێکە لە ئەڵمانیا ئەژی و شێت ببوو بەدەست ڕەگەزنامە ئەڵمانیەکەیەوە هەر نەیان ئەدایەو چەند شوێنی بۆ ئەم مەبەستە گۆڕی، ماوەیەک لەمەو پێش پێی ووتم ئەبێت بچم فۆڕمی ڕەگەز نامەو ئەو شتانەی داوایان لێکردووم پڕکەمەوە وە ووتویانە دەبێت بێیت قسەت لەگەڵ ئەکەین، ئەویش پێی ووتم دێیت لەگەڵم، منیش ووتم بۆ نا، هەڵبەت تۆزێ ئەترسا لە زمانەکەی باش تێنەگات، ووتی کە چووین شتەکانمان تەواو کردوو قسەیان لەگەڵ کردین، پێیان ووت دەبێت ئەم فۆڕمەش لێرە پڕکەیتەوە چونکە ناتوانین بە پۆست بۆت بنێرین، ئەویش ووتی باشە کێشەیەک نیە، ووتی لامان سەیر بوو بۆ ناتوانن بە پۆست بینێرن، کە سەیری فۆڕمەکەمان کرد، نوسراوە دەبێت لێرەدا واژووی ئەوە بکەیت کە ئیسرائیل هەیەو شتێک نیە ناوی فەڵەستین بێت، ووتی زۆر شڵەژاین، ئامۆزاکەم ووتی من هیچ لە سیاسەت نازانم و من حەقم چیە بەسەر ئەم کێشەیەوە، ووتیان واژووی ئەکەیت یان نا، ووتمان ئەوە کێشەی ئەوانە هی ئێمە نیە، ووتی ژنەکە فۆڕمەکەی لێ وەرگرتین و ووتی وەڵامتان ئەدەینەوە، ووتی ئامۆزاکەم خەریک بوو لە هۆش خۆی بچێت و خێرا ووتی بێنە واژووی ئەکەم هی کێیە هی کێ نیە من حەقم چیە بەسەریەوەو واژووی کرد.
لێرەدا ڕێک هاوڕەگەزخوازبوونەکەی هۆڵەندام بۆ باسکرد،
ئەویش ووتی هیچ جیاوازیان نیە، هەڵبەت ئەو هاوڕێیەم زۆر نیگەران ببوو بەوەی کە ڕوویدابوو، لە فەیس بووک هاوڕێمە ئەگەر خۆی پێی خۆش بوو دەتوانێت ووردتر بۆمان باس بکات.  
ئێستا لە ئەڵمانیا ئەگەر ڕەگەزنامەت نەبێت و پەناهەندە بیت، وە بزانن دژی ئیسڕائیل چالاکیت، ئەگەری دیپۆرتکردنەوەت زۆرە، واتە لە پێناو مانەوەیەکی مسۆگەردا وەک پەناهەندەیەک یان دەبێت هاووڕەگەزخواز بیت یان دەبێت پشتیوانی ئیسڕائیل بکەیت.

بۆ گەشت چووین بۆ ئیسڕائیل
دوو هاووڵاتی هۆڵەندی کە بە ڕەچەکەڵ مەغریبین، وە لە نزیکەوە لێمان بیستن، پێش ئەم جەنگە چووبوون بۆ ئیسڕائیل بۆ گەشت، کە لە فرۆکەخانە دابەزیبوون، پێیان ووتبوون ئێرە کوێیە، ئەوانیش زۆریان لا سەیر ببوو، ووتبوویان ئێرە ئیسڕائیلە، ووتیان سێ جار دووبارەیان کردەوە ئێرە کوێیە، ئەوانیش ترسابوون وایانزانی بوو ووڵاتێکی ترە، ووتوبیان بۆ ئێرە ئیسڕائیل نیە، ئەوانیش ووتوبیان بەڵێ ئیسڕائیلە.
ئەوان دوواتر تێگەیشتبوون، کە ئەمان عەرەبن نەک بڵێن ئێرە فەڵەستینە.

گەشت بۆ ئیسڕائیل بۆ توێژینەوە
ئازیزێکی هاوسێمان لە شاری هیلفرسوم کە خەڵکی هەولێرە، ئەویش پێش ئەم شەڕە چوو بوو بۆ ئیسڕائیل، پێشوەخت زۆر زووتر بە منی ووت دەمەوێت بچم بۆ ئەوێ بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای مێژویەکی ئەو کوردە موسڵمانانەی کە کاتی خۆی لەگەڵ سەڵاحەدیندا لەوێ ماونەتەوە، واتە توێژینەوەیەک لەسەر مێژووی کوردەکانی ئەو کاتە.
کە چوو بوو لە فرۆکەخانە لە ژوورێکدا بۆ لێکۆڵینەوە جیایان کردبووەوە، پێیان ووتبوو بۆچی هاتوویت، ئەویش وورد باسی کردبوو مەبەست لەم گەشتە چیەو کێش بانگێشتی کردووە بۆ ئەم گەشتە. ووتی دوای لێکۆڵینەوەیەکی چەند سەعاتی هاتن بە دووان ئەملاو ئەولایان گرتم و خستمیانە فرۆکەیەکی هۆڵەنداوەو ووتیان باشتر وایە بگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە، منیش زۆر پێی پێکەنیم، چونکە ئەو هەمیشە پێی وابوو کە ئیسڕائیل کوردیان زۆر خۆشدەوێت.

ئاسۆ شابان

ئەمستردام

به‌روار:  03/06/2024
627   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   654
کۆی سه‌ردان:   29665921