پەرلەمانی عێراق ئیشی چی یە ؟😂


ئەگێڕنەوە ڕۆژێک فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە سەر دارستان و جەنگەڵی ئەمازۆن ئەکەوێتە خوارەوە تەنها ۳ کەس ڕزگاریان دەبێت ئەوانیش هاووڵاتیەکی ئەمریکی و ڕووسی و عێراقی ن ، دواتر ئەو ۳ کەسە لە لایەن هۆزێک لە هیندی یە سورەکانەوە دەستگیر دەکرێن و دەیانبەن بۆ لای سەرۆکی هۆزەکەیان لە یاسای ئەو هۆزانەدا هەر بێگانەیەک بگرن دەیانکوژن و دواتر دەیانخۆن بۆیە سەرۆکی هۆزەکە بڕیاری کوشتنیان بۆ دەرئەکەن ، کابرا ئەمریکی یەکە دەڵێ ئێمەی ئەمریکی زیرەکین لە قسەکردن و مفاوەزات و قەناعەت پێکردنی نەیارو دوژمنەکانمان با من پێشنیارێک بکەم ئەمریکی و عێراقی یەکە دەڵێن باشە گرنگ ئەوەیە نەکوژرێین و بە زیندوێتی بمێنینەوە ، دواتر ڕووسەکە ڕوو دەکاتە سەرۆکی هۆزەکەو دەڵێ ئێمە بیستوومانە کەوا هیندی یە سورەکان زوڵم و ستەم لە کەس ناکەن هەر یەک لە ئێمە پرسیارێکتان لێ دەکەین ئەگەر زانیتان ئەوە بمانکوژن و بمانخۆن ئەگەر نەشتان زانی ئەوە ئێمە دەبینە سەرۆکی ئەم هۆزەی ئێوە 
سەرۆکی هۆزەکە دەڵێ باشە با ئەمجارە هەر یەکەتان چانسێک بخەینە بەر دەستتان 
لەپێشدا هاووڵاتی یە ئەمریکی یەکە دەڵێ کریستۆفەر کۆڵۆمبس کێ بوو ؟
سەرۆکی هۆزەکە لە گەڵ وەزیرو ڕاوێژکارەکانی ٦ سەعات کۆ دەبنەوەو موناقەشە دەکەن و دواتر ئاگری گەورە دەکەنەوەو گۆشتی ئاسک و کەروێشک دەبرژێنن دەیخۆن و هەروەها مۆزو گوێزهیندی و ئەناس و شت دەخۆن دواتر بە دەوری ئاگرێکی گەورەدا سەماو گۆرانی و بازبازێن دەکەن دوای ئەوە سەرۆکی هۆزەکە دەڵێ بە ئەمریکی یەکە کریستۆفەر کۆڵۆمبس ئەمریکای دۆزی یەوە ، ئەمریکی یەکە دەڵێ ڕاستە ئیتر هۆزەکە ئەیکەن بە تەق و تۆق و یاری ئاگرین و خۆشی دەربڕین ئەمریکی یەکە ئەکوژن و گۆشتەکەی دەخۆن ، دواتر نۆرەی ڕەهینەو هاووڵاتی یە ڕووسی یەکەیە  دێت و ئەویش پرسیار دەکاو دەڵێ : لینین کێ یە ؟
دوای ٦ سەعات کۆبونەوەی سەرۆکی هۆزەکە لە گەڵ وەزیرو ڕاوێژکارو پیاوماقوڵانی هۆزەکەی دوای ئەوەی تێر گۆشتی ئاسکی برژاو کەروێشکی برژاو هەموو جۆرە میوەیەک دەخۆن دوای سەماو گۆرانی هۆزەکە سەرۆکی هۆزەکە دەڵێ : دامەزرێنەری سیستەمی شیوعیەتە لە ڕووسیا،
ڕووسەکەش دەڵێ : ڕاستە ، ئیتر هۆزەکە ئەیکەنە تەقەو خۆشی و سەماو هەڵپەڕین و ڕووسەکەش دەبن دەیکوژن و گۆشتەکەی دەخۆن ، ئەمجا نۆرەی بارمتە عێراقی یەکەیە عێراقی یەکە ئەپرسێ : ئیشی پەرلەمانی عێراق چی یە ؟
دوای ئەوە سەرۆکی هۆزەکەو هەموو گەورە وەزیرو ڕاوێژکارو دانایان و پیاوماقوڵان و یاریدەدەرو هەموو چواردەورەکەی دوای ۲۰ سەعات کۆبوونەوەو مشت و مڕ دوای ئەوە ئاگر دەکەنەوەو گۆشتی ئاسک و کەروێشک دەبرژێنن و ڕەقس و دانس و سەما دەکەن سەرۆکی هۆزەکە بە عێراقی یەکە دەڵێ تۆ ئازادی ئەتوانی بڕۆی
بارمتە عێراقی یەکەش دەڵێ ناڕۆم تا وەڵامم نەدەنەوە 
سەرۆکی هۆزەکە دەڵێ : ئەوەی ڕاستی بێت ئێمەش نازانین ئیشی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی عێراق چی یە ، هەر بۆیە سەرۆکی هۆزەکە واز دەهێنێ و عێراقی یەکە دەبێتە سەرۆکی هۆزەکەو جوانترین کچی هۆزەکەش دەکاتە ژنی و
سەرۆکی هۆزە پێشووەکە دەڵێ : بەس توو خووا پێم بڵێ ئیشی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی عێراق چی یە وا دایکی منی تووت کردو نان و ڕزق و ڕۆزی و دەسەڵاتەکەی بڕیم ؟
عێراقی یەکەش دەڵێت : پەرلەمانی عێراقیش ئیشیان نیە هەروەکو ئێوە خەریکی گۆشت و خواردن و ڕابواردن و گەڕانن و لە هەموو جۆرە میوەو خواردنەوەیەک دەخۆن و دەخۆنەوەو مووچەو پارەی زۆریش دەخەنە تەنکەی گیرفانیان و بەردەوام بە دەوری ئاگری فیتنەو ئاشوبی ووڵاتانی دەرودراوسێ کە لە عێراق دا هەڵیانگیرساندووە خەریکی سەماو گۆرانی و هەڵپەڕکێن و  دواتریش هەندێ بڕیاری قۆڕو پڕووپووچ دەرئەکەن لە قازانجی خۆیان و حیزبەکانیان و دژی میللەت و ووڵات و هاووڵاتیانی خۆیان دەوەستنەوە .
به‌روار:  13/04/2024
357   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   817
کۆی سه‌ردان:   29292276