ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
بەهاری 1991
هاوینی 1983 بە هەواڵی سۆراخی " شێرکۆ" ی برامان کە لە تراکتۆری دوەمی قڕگەدا بوو ، لە هەڵەدنەوە چووینە شارباژێر.
لەگوندی خەمزە" شەهید جەلالی حەمەی محە" مەفرەزەیەکی تورکمانی دایە دەستمان کە لەگەڵمان پەڕێتەوە شارباژێر کە ناویان" جەبهە تورکمانیە دیموقراتیە ئیشتراکیە " بوو..
لەناو خۆیاندا بە تورکمانی قسەیان دەکرد و تێی نەدەگەیشتین.
لە ڕاپەڕین لە سەر وەسێتی باوکم" گەر خەڵکی لێقەوماوتان بینی" بیهێننەوە ماڵەوە.
لە بەردەرکی سەرای سلێمانی ژمارەیەک خێزانی کەرکوک ئاوارە بوون.
ئێمەش ووتمان خێزانێک دەبەینەوە.
کە کۆبوونەوە و ووتیان خێزانێکین ، بە 3 تەکسی گەڕاینەوە بە ختیاری و دوایی کوڕە گەنجەکانیشیان هاتن کە لە بارەگای تورکمان بوون لە چواباخ.
ژمارەیان 20 کەسێک دەبوو.
باوکەکەیان ناوی " کاک حسەین" و تورکمان بوون ،دەیوت کارمەندی بەریدی کەرکوکم.
وێنەیەکی مام جەلالی ڕەحمەتیم کڕی بوو لەناو کتێبخانەکە دامنا بوو.
کە کاک حسەین سەیری کرد ووتی:
ئەو ڕەسمە دەناسم ئەوە " کاک جەلالە".
ئەوە یەکەمجار بوو ناوی " مام جەلال" بە " کاک جەلال " بناسم
گەرچی دوو تەوالێتمان هەبوو ، بەیانی کە هەستاین دەووت لە سەرەی تەوالێتی مەعسکەرین.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 29/03/2024
220 جار خوێندراوهتهوه
|