ئەڵمانیا و هەرێم 🤣🤣
بەرپرسێکی هەرێم و وەزیرێکی ئەڵمانی کۆ بوونەوە
بەرپرسی هەرێم پرسیاری کرد : فەرمانبەر لای ئێوە مانگانە چەند وەرئەگرێ ؟
وەزیری ئەڵمانی : 5000 هەزار یۆرۆ .
بەرپرسەکەی هەرێم : چەندێک لەو پارەیە خەرج دەکات ؟
وەزیری ئەڵمانی : 2800یۆرۆ
بەرپرسەکەی هەرێم : ئەی باشە خۆ هێشتا 2200 یۆرۆی ئەمێنێتەوە چی لەو پارەیەی تری ئەکات ؟
وەزیری ئەڵمانی : ئێمە دەوڵەتێکی دیموکراسین ئازادی تەواومان داوە بە هاووڵاتی و فەرمانبەرانمان چۆن هەڵس و کەوت ئەکەن و چی لە پارەی خۆیان ئەکەن .
وەزیری ئەڵمانی بۆ بەرپرسەکەی هەرێم :
وەزیری ئەڵمانی : ئەی باشە فەرمانبەر لای ئێوە مانگانە چەند وەرئەگرێ ؟
بەرپرسەکەی هەرێم : لای ئێمە جیاوازە لە 200 دۆلارەوە تا 1000 دۆلار.
وەزیری ئەڵمانی : ئەی باشە هەر فەرمانبەرێک یان خێزانێک لای ئێوە مانگانە چەندیان ئەوێ بۆ خەرجی ؟
بەرپرسی هەرێم : لای ئێمە مانگانە نیە بە گۆترەیە جاری وا هەیە دوومانک جارێک و سێ مانگ جارێک بەعزە جارێکیش نیو مووچەو لێبڕینە ئیتر بە لایەنی کەمەوە بۆ ئەوەی باش بژیت هەر فەرمانبەرێک پێویستی بە 2000 دۆلارە.
وەزیری ئەڵمانی : باشە هێشتا 1600 دۆلار کورت ئەهێنێ ئەی ئەوەی تر لە کوێ ئەهێنێ ؟!
بەرپرسەکەی هەرێم : ئێمەش مافی تەواومان بە فەرمانبەرانمان داوە چۆن ئەژین و چۆن ناژین خۆمان هەڵناقورتێنینە ژیانیان .
ئێمەش دەوڵەتێکی هەم دیموقراطین هەم سۆسیالیستی هەمیش ئیسلامی و هەم کۆمەنیستی و هەم عیلمانی و هەم مولحیدو هەم مەسیحی و هەم زەردەشتی و ئاینەکانی تر واتە لای ئێمە دیموکراتی تەواومان فەراهەم کردووە بۆ بەرپرسانی حیزبی و حکومی و هەروەها هاووڵاتیانیشمان داوەتە دەست قەدەرو ڕۆژگار ..!!
بهروار: 18/03/2024
147 جار خوێندراوهتهوه
|