نیاز عەبدوڵا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی وەرگرت
سڵاو و رێز هاوڕێیان،
بە خۆشحاڵییەوە پێتان رادەگەیەنم، رۆژی ١٦ی نۆڤەمبەر لە شاری نیویۆرك لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانیم پێبەخشرا.
خەڵاتەكەم پێشكەشكرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كە بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی.
سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری.
سوپاسی زۆرم هەیە بۆ هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی تاوەكو ئێستا، سەرەڕای سەرجەم فشار و مەترسییەكانی سەریان، بەردەوامن لە وتنی راستییەكان و بە پرەنسیپەوە كاردەكەن. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم هاوڕێكانم، كە هەمیشە بە هەڵوێست و ورەوە لەگەڵمان بوون. 
زۆر سوپاس بۆ تەواوی تیمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی CPJ  و تیمەكانی دیكەی رێكخراوەكە لەسەرجەم شوێنەكانی جیهان، دڵسۆزی ئێوە بێوێنەیە.
سوپاس بۆ پێشكەشكردنەكەی رۆژنامەنووسی ناسراو Omar Jimenez لە كەناڵی CNN و
به‌روار:  18/11/2023
167   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   414
کۆی سه‌ردان:   29912850