کولانە🤣


چەرچیەک ڕێی دەکەوێتە  گوندێک  و ژنێکی جوان لەماڵێ دەبینێ،  مامەڵەی کەڵەشێر و قەلی لەگەڵ دەکات.
ژنەکە دەڵێ :کەڵەشێر بە  5 دینار و قەلیش بە 10 دینار.
 چەرچیەکە دەڵێ: بۆ وا هەرزان دەیفرۆشیت. کەڵەشێرەکان بە 10 دینار و قەلەکان بە 20 دینار لێت دەکڕم ، بۆ من خێری تیایە..
دوای ئەوەی چەند قەل و کەڵەشێرێکی لێ دەکڕێ. 
چەرچیەکە دەڵێ بەس پارەم بیر چووە. کەڵەشێرەکان بە بارمتە دادەنێم و قەلەکان دەبەم و دوایی پارەکەی دەهێنم.
ئێوارە مێردی  ژنەکە  دێتەوە و پێی دەڵێ:
 پیاوەکە  چەرچیەک هاتبوو  پارەی باشی دەدا و کەڵەشێری بە 10 و قەلی بە 20 دینار دەکڕی.

مێردەکەی دەڵێ:  چۆن  شتی وا دەبێ ، تۆ پارەکەت باش حساب نە کردووە ، کوا پارەکە  بێنە بابیبژێرم؟!.
ژنە دەڵێ: پارەی پێ نەبوو کەڵەشێرەکانی بە بارمتە  دانا  و قەلەکانی برد.

مێردەکەی دەڵێ : بەخوا چاکی هین کردوویت.
ژنەش دەڵێ:  جا چی بکەم سەرم لە کولانەکەدا بوو.

https://www.malmokurd.com/News-36499-6
به‌روار:  18/11/2023
221   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   665
کۆی سه‌ردان:   29665452