بەرازیلەکەی بەختیار و هەڵبژاردنی کوردی
هەموومان وەک ئەم بەختیارەمان بەسەر هاتوە !!!
تکایە پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ دەنگدان ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە؟
بەختیار خاوەنی تەکسیەکی بەرازیلی بو بژێوی خۆی و خێزانی پئ پەیدا دەکرد.
بەیانیەک لەخەو هەڵدەسێت ئۆتۆمبیلەکەی دزراوە، ساڵ دێت و دەڕوا ، دوای چوارساڵ دزەکە دێت بۆ لای بەختیار و پێی دەڵێ:
کاتی خۆی من ئۆتۆمبیلەکەی تۆم دزیوە و ئێستاش گوزەرانم زۆرباشە و هاتووم باشترین ئۆتۆمبیلت بۆ بکڕمەوە و داوای لێ بوردنیشت لێ بکەم.
بەختیار پێی دەڵێت: هیچم لە تۆ ناوێت و وازم لێبێنە !
دزەکە وازی لێناهێنێ و هەرچۆنێک بێت ڕازی دەکات ، دەچن بۆ مەعرەز و بەختیار ئۆتۆمبیلێکی نوئ هەڵدەبژێرێت.
دزەکە پێی دەڵێ : هەتا من تەراییەک بەئۆتۆمبیلەکە دەکەم تۆ لە ژوورەوە عەقدەکە پڕ بکەرەوە
دزە ئۆتۆمبیلەکەی برد نەهاتەوە،
عەقدەکەش بەناوی بەختیارەوەیە !!!!
ئەم میلەتەی ئێمەش وەکو بەختیاری لێهاتوە ، هەموو چوارساڵ جارێک سیاسیەکان تاڵانمان دەکەن و دواتر دەمانبەنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان!!!!!!!؟؟؟؟
بهروار: 18/11/2023
322 جار خوێندراوهتهوه
|