ئەمریکا تابووتی ئێران و ڕووسیای ئامادە کردووە
هینری کیسنجەر وەزیری پێشووی ئەمەریکا، کە ساڵانێکە بێدەنگە و جیهان بەگشتی دەیناسن و کوردیش بە داڕێژەری نسکۆی ساڵی 1975ـی دادەنێن، لە دیمانەیەکی تایبەتی رۆژنامەی (دەیلی سکیپ)ـی ئەمەریکی دەڵێت: “جەنگێکی جیهانی روودەدات، ئێران یەکەمین گورزی بەردەکەوێت و ئیسرائیل نیوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیر دەکات و عەرەبیش لەم جەنگەدا دەبنە خاک و خۆڵ”.
کیسنجەر لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا دەڵێت: “جەنگ لەبەر دەرگای ئێران وەستاوە، ئیسرائیل زۆرترین ژمارەی عەرەب دەکوژێت، سووپای ئەمەریکا حەوت دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی گرنگیی ستراتیژی و پێگەی ئابووری و نەوتەکەیان داگیر دەکات، ئەوەیش بە یەکەم لێدانی ئێران دەست پێدەکات”.
هنری کیسنجەر دەشڵێت: “کاتێک چین و رووسیا لەو خامۆشییەی ئێستایاندا بەئاگادێنەوە، زەنگی جەنگە گەورەکە لێدەدرێت، ئەوەی لەم جەنگەش سەردەکەوێ ئیسرائیل و ئەمەریکایە”.
لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا کیسنجەر دەڵێت: “ئەوەی تەپڵی جەنگ نەبیستێت نابیستە، چونکە هەموو ئاماژەکانی جەنگی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیار و ئاشکران، گەنجانی ئەمەریکا و ئەورووپا لەم 10ساڵەی دواییدا هەموو جۆرە مەشق و راهێنانێکیان پێکراوە و ئامادەن بۆ جەنگ، ئەمەریکاش تابووتی ئێران و رووسیای ئامادەکردووە و دووایین بزماری ماوە، کە ئەم دوو وڵاتە بۆ ئەبەد دەسڕێنەوە و ئەمەریکا کۆمەڵگەیەکی تازە لە جیهان دروست دەکات، کە بەهێزترین
پێگەی خۆی تیادا دەبینێتەوە”.
قارەمان تیماری
واشنتۆن
ئەم بابەتە لە ڕۆژی 2022.11.17 پۆستکراوە
سەرنجێک بنوسە
بهروار: 17/11/2023
151 جار خوێندراوهتهوه
|