ئێمە وەچەی.. لەتیف هەڵمەت
ئێمە ﻭەچەﯼ ﻭڵاﺗﯽ
ڕﯾﺰ ﮔﺮﺗﻨﯿﻦ
ﺑﯚ ﻧﺎﻥ ﮐڕﯾﻦ
ڕﯾﺰ ﺩەﮔﺮﯾﻦ
ﺑﯚ ﺩڵۆپێک نەﻭﺕ ﻭ بەﻧﺰﯾﻦ
ڕﯾﺰ ﺩەبەﺳﺘﯿﻦ
ﮐە ﺑﯚ سەفەﺭێک ﺩەﭼﯿﻦ
ﻟە تەﺭﻣﯿﻨﺎﻝ ڕﯾﺰ ﺩەﺑﯿﻦ
ﺩﻭﻭ سێ ﻣﺎﻧﮓ ﺟﺎﺭێ کەﺩەﭼﯿﻦ
ﭼﺎﺭەکە ﻣﻮﻭچەیەﮎ ﻭەﺭﮔﺮﯾﻦ
لە یەﮎ ڕﯾﺰﯼ ﺩﺭێژ ﺩﺭێژﺩﺍ ﺩەﻭەﺳﺘﯿﻦ
تە ﻧﺎنەﺕ ﮐﺎتێک ﺩەﭼﯿﻦ
ﻟە ﻣﺰگەﻭتێک ﺩەﺳﻨﻨﻮێژ ﺑﮕﺮﯾﻦ
ڕﯾﺰێ ﺩﺭێژ ﺩەبەﺳﺘﯿﻦ
ﺑﯚ ﮔﺸﺖ شتێک یەﮎ ڕﯾﺰﯾﻦ ﻭ ڕﯾﺰ ﺩەبەﺳﺘﯿﻦ
بەڵاﻡ لە ڕﻭﻭﯼ ﺩﻭﮊﻣﻨﺎﻧﺪﺍ سەﺩ ڕﯾﺰﯾﻦ
هەﺭ ڕﯾﺰێکماﻥ ﺑﯚ ڕێیە ﮐﯽ ﺟﯿﺎﻭﺍﺯ ﺩە ﭼﯿﻦ.

لەتیف هه ڵمەت

به‌روار:  17/11/2023
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   832
کۆی سه‌ردان:   28722616