گاندی و ماندێلا
من جاران و لە سەردەمێکدا، پیاوی وەک لینین و کاسترۆ و ماو تسی تۆنگ و جمال عبدالناصرم خۆشئەویست ! بەڵام ڕۆژگارو ئەزموون فێریانکردم و وردبوونەوە لە ژیننامەو سیاسەتی ئەو سیاسەتمەدارانە بۆیاندەرخستم ، لە زۆر هەڵوێستدا ، ئەوانەو دوژمنەکانیان، کرداریان بەرامبەر نەیارەکانیان هەر یەک شت بووە، کوشتن و بڕین و بەزۆری زۆردارەکی خۆسەپاندن و دەس بە کورسی سوڵتەوە گرتن، وەختێ کار گەیشتبێتە سەر دەسەڵاتی خۆیان، پەنایان بردۆتە بەر هەمان ئاگر و ئاسن. لە مێژووی دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە دوو سەرکردەی سیاسی لەوانیتر نەچوون، نە کورسی و نە سوڵتەو نە پلەوپایە و نە هیچ شتێ لە مرۆڤایەتی نەخستوون و پەنایان نەبردۆتە بەر فڕوفێڵ و سەرکوتکردن و پاشقولگرتن و هەموو ئەو کارە دزێوانەی سیاسەتمەدارانی دونیا کردویانەو ئەیکەن، ئەو دوو سەرکردە مەزنەش ...
گاندی و. نیلسۆن ماندێلا بوون.
گــاندی: سیاسی بوو بەڵام فریشتەیش بوو، سەرکردە بوو، بەڵام بەڵام هاوڵاتیەکی هەژاریش بوو..!
ماندێللا : شیعر و موزیک و سەما بوو لە سیاسەتدا، لە خواری خوارەوەی ئەفریقادا دەژیاو بەڵام لە سەری سەرەوەی دونیاو لەهەر چوارقوڕنەی جیهانەوە میللەتان رۆژانە گوڵ و ماچ و کۆترمان بۆ هەڵئەدا..!!!!
نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 02/10/2023
318 جار خوێندراوهتهوه
|