ساڵیادی حەمە جەزا هونەرمەند و پێشمەرگە

ڕۆژی 2010.10.1

پیاوێک له‌ کریستال... نیشتمانێک له‌مس
وه‌نه‌وشه‌کان
له‌بێ ئاوی به‌هارێکدا 
باوه‌شیانکرد به‌یه‌کترداو
نزایه‌کی قه‌ره‌جیانه‌ی تونتر له‌ڕق 
له‌دایک بوو.. 
په‌پوله‌کان
له‌ژێر شه‌سته‌و ره‌هێڵه‌دا
سه‌مای مه‌رگی گوڵه‌کانی ناو دۆزه‌خیان 
به‌رۆح ده‌گرت..
یه‌ک له‌دوای یه‌ک شاباڵه‌کانیان ده‌وه‌ری و 
گڕیانده‌گرت..
پاساریه‌کان
له‌ئاوه‌نگی به‌ربه‌یانی و 
فرمێسکی چاوی سه‌حه‌ردا
ده‌ستنوێژی نوێژی شێوان و 
یه‌که‌م نوێژی هه‌ڵفڕینیان
به‌کوردی دابه‌سته‌وه‌..
ئه‌وان هه‌موان
له‌ژێرئاسمانێکی وه‌ک مس و 
زه‌مینێکی ئاسنینا
دوا ماڵئاوایی و 
نامه‌ به‌رگ سه‌وزه‌کانیان ده‌خوینده‌وه‌..
ئێمه‌ش له‌وێ 
چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهاتنی رۆژێکی نوێ و
نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووس و 
ده‌نگه‌کانی یه‌کتری بووین..
هه‌ریه‌که‌مان 
له‌سه‌فه‌ری بێ بڕانه‌وه‌ی 
گه‌له‌گورگه‌کانی ئه‌تاتورک و
ئه‌سحابه‌کانی سه‌ده‌ی نوێ 
یاخی بووبووین ..
ئه‌مانزانی
شمشێره‌ ژه‌نگاویه‌کانی دیر زه‌مان و 
خه‌نجه‌ره‌که‌ی دوای ڕاپه‌ڕین
له‌پشته‌وه‌ 
باخچه‌کان و سه‌یوانه‌کانیان ئه‌شێوان ..
له‌ورۆژه‌وه‌ ئێمه‌ی بێ باڵ و شکسته‌
نامۆ بووین ‌به‌ئازادی و خه‌می ئه‌وان ..
ئه‌وانیش وێڵ و سه‌رگه‌ردان رووله‌هه‌تاو
به‌دووی خۆیانا ده‌گه‌ڕان ...
قه‌ده‌ر وابوو
له‌نیشتمانی پڕمناره‌و 
بێ رابه‌را
له‌کاولستانی هه‌زار ده‌ری 
پڕچه‌په‌را
له‌جه‌نجاڵی دابڕان و 
کێشمه‌کێشمه‌ی شانوشه‌وکه‌تی 
بێ سه‌را
پیاوێک له‌ کریستاڵ و 
روخسارێک له‌خه‌رمانه‌و 
ده‌نگێ له‌چریکه‌ی هه‌ڵۆ 
خه‌می شارو خه‌می لادێ و 
سنووره‌کانی تێکده‌شکان..
هێمن وه‌ک خاک، 
بۆنخۆش وه‌کوو نمه‌ی باران
زۆر ته‌نکتر 
له‌ئاوه‌نگی سه‌رپه‌لکه‌ گیاو 
ئاوی کانیی..
هه‌ر زوو ده‌رگای دڵی مه‌ستی ئاوه‌ڵاکرد
ئه‌مانزانی 
به‌نێو دڵ و به‌نێوچاوو نێورۆحمانا 
فڕکه‌ی ده‌هات
هه‌ردوده‌ستی 
بۆن و به‌رامه‌ی نانی تیری و
چه‌پکه‌ په‌یفی پیرۆزی بۆنخۆشی 
ئه‌به‌خشییه‌وه‌
به‌هاواری نه‌پچڕاوی، 
نه‌پساوی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌ ئه‌یچریکان
وه‌ک شه‌هیدان
مژده‌به‌خشی سه‌رکه‌وتن و
ئاهه‌نگه‌که‌ی سبه‌ینێ بوو
له‌باشووره‌وه‌ بۆ باکوور، 
له‌رۆژهه‌ڵات بۆ رۆژئاوا
سۆزوو هه‌ست و ده‌نگه‌کانیشی گرێدا..
له‌گشت مالێ 
ئه‌و ناو ئه‌برا به‌ کوڕی ماڵ 
به‌چرای ماڵ ، باشترین خاڵ
به‌جوانترین رۆحی پووخته‌ی 
هه‌زاران ساڵ..
ئه‌م عاشقه‌ بێ وێنه‌یه
‌داستانێک بوو 
پر له‌ شیعرو له‌ گۆرانی ،
شێتی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی و 
مه‌ستی چاوانی ئازادی و
چوار کوچکه‌که‌ی دڵی ئێمه‌و
ده‌نگ و سه‌دای هاوڕێکانی 
ئه‌و رۆژه‌ی بوون
پێشمه‌رگه‌ بوون !!
ده‌نگی ئێمه‌ی خێر نه‌دیوو 
سته‌مدیده‌و ژه‌مبورده‌بوو
حه‌مه‌جه‌زا هونه‌رمه‌ندوو پێشمه‌رگه‌ بوو
پێشمه‌ره‌گه‌ بوو.. 
13/11/2010 خاڵه‌حه‌مه‌/ دانمارک ڤالبی
تێبینی
ـــــــــــــــ
رۆژی 15/11/2010 له‌شاری ‌ئه‌لبه‌سترۆلۆنه له‌دانمارک له‌ چله‌ی هاوڕێم خوالیخۆشبوو هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه‌جه‌زا ) دا خۆێندراوه‌ته‌وه
به‌روار:  30/09/2023
303   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   763
کۆی سه‌ردان:   30151011