- مەلیک فەیسەڵ و چەمینەوەی مامۆستا !

هەواڵ درا بە قووتابخانەیەک لە شاری موسڵ کەوا مەلیک فەیسەڵ سەردانی ئەو قووتابخانەیە دەکات مامۆستاکان بە بەڕێوەبەری قووتابخانەکەیان ووت : ئێمە چۆن لە ڕوومان بێت سەردانەوێنین یان خۆمان بچەمێنینەوە بەرامبەر بە مەلیک لە کاتێک دا ئێمە خۆمان وانەی ڕەوشت و سەربەرزی بە قووتابیەکانمان دەڵێینەوە دواتر ئێمە دەبینە جێگەی ڕەخنەو توانجی قووتابیەکان و لە بەرچاوی قووتابیەکان بچووک دەبینەوە هەواڵەکە گەیشتەوە بە مەلیک فەیسەڵ ووتی : قەیناکە پێویست ناکات مامۆستاکان سەر دابنەوێنن و خۆیان بچەمێننەوە بۆ من و هیچ کەسێکی تر 
کاتێک مەلیک فەیسەڵ هات بۆ قووتابخانە هیچ مامۆستایەک سەری بۆ دانەنەواندو خۆیان نەچەماندەوە بۆی بە پێچەوانەوە مەلیک فەیسەڵ لە بەرامبەر مامۆستاکان سەری دانەواندو خۆی چەماندەوە بۆ مامۆستاکان و ووتی : ئەوە دەبێت ئێمەو بەرپرسان و حوکمڕانان بین سەر بۆ مامۆستا دابنەوێنین نەک ئەوان چونکە ئێمە ڕەوشت و زانست و مەعریفەت لە مامۆستاوە فێر بووین هەموومان قەرزاری مامۆستاین بەڵام بە داخەوە لای هەندێ لایەنی دەسەڵات بە دەیان مامۆستا درایە بە شەرق و ئیهانەو سوکایەتی یان پێکراو وایان لە مامۆستا کردووە کادرێکی حیزبی سەدان جار لە مامۆستا ڕێزو دەسەڵاتی زیاتر بێ ، بۆیە پێشینان دەڵێن :
قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە  !

وەرگیڕاوە

به‌روار:  29/09/2023
301   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1052
کۆی سه‌ردان:   28723138