کوژرانی 3 کەس لە سوید
دوێنێ ئێوارە سێ کەس لە ڕووداوی تەقە و تەقاندنەوەدا لە ستۆکهۆڵم و ئوپسالا گیانیان لەدەست داوە. یەکێک لە قوربانییەکان لە نزیکی گۆڕەپانێکی ڕاهێنانی فوتبۆڵ کوژراوە کە چەندین منداڵ و لاو لەو کاتەدا خەریکی وەرزش بوون. لە ڕووداوی تەقینەوەیەکی گەورەشدا لە ئوپسالا ژنێکی بیستوپێنج ساڵ گیانی لە دەست داوە کە بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس هیچ پەیوەندییەکی بە گرووپی تاوانکارییەکانەوە نییە، هەر لەو ڕووداوەدا پێنج خانوو زەرەری پێ گەیشتووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 28/09/2023
166 جار خوێندراوهتهوه
|