بەڵێندەرێکی كورد چی به ئۆباما دەڵێ 😂
ئەڵێن ئۆباما بڕیاری داوە كۆشكی سپی بۆیاخ بكات، داوای لەراوێژكارەكانی كردوە كە سێ مقاولی بەتوانا بدۆزنەوە بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بكات و بزانێت لەگەڵ كامیان دەگاتە رێكەوتن بۆ ئەوەی كۆشكی سپی بۆیاخ بكات، راوێژكارەكان پاش گەرانێكی زۆر سێ مقاول ئەدۆزنەوە، كە یەكێكیان صینی و یەكێكیان ئەڵمانی و سێیەمیان كورد ئەبێت، لەگەڵ یەكەم دانەیان كە صینیەكەیە قسە ئەكات و پێی ئەڵێت بەچەند كۆشكی سپیمان بۆ بۆیاخ ئەكەی؟ ئەویش یەكسەر ئەڵێ قوربان سێ دەفتەر دۆلار، ئۆباماش ئەڵێ باشە تۆ برۆ، دواتر ئەڵمانیەكە بانگ ئەكات و لەویش ئەپرسێ: بەچەند كۆشكی سپی بۆیاخ ئەكەی ئەویش ئەڵێ قوربان بەشەش دەفتەر، ئۆباماش ئەڵێ: بۆچی ئەوەی پێش تۆ ووتی بەسێ دەفتەر ئەیكەم، كابرای ئەلمانی ئەڵێ قوربان ئاخر كەرەستەكانی ئەوان صینین و ئەسڵی نین، دواتر حەقدەستی ئێمە گرانە، ئۆباما ئەویش بەرێ دەكات و ئەڵێ: باكوردەكە بێت، لەكوردەكە ئەپرسێت كە بەچەند كۆشكی سپی بۆیاخ ئەكەی، كوردەكە ئەڵێ: قوربان بە دە دەفتەر، ئۆباما ئەڵێ بۆچی ؟ كوردەكەش ئەڵێ قوربان ئەوە نهێنی كاری كۆمپانیاكەمانەو ناتوانم لەبەردەم ئەم راوێژكارانە پێت بڵێم وەرە ژوریكی ئەو دیو با بەس خۆم و خۆت بین پێت ئەڵێم بۆچی بە دە دەفتەر ئەیكەم، ئۆباما ئەڵێ باشە، ئەرۆنە ئەو دیو ئۆباما ئەڵی ئادەی پێم بڵێ بۆ بە دە دەفتەر ئیشەكە ئەكەی، كوردەكەش ئەڵێ: قوربان لەو دە دەفتەرە چوار دەفتەری بۆ خۆت، سێ دەفتەری بۆ من، سێ دەفتەریش ئەدەین بە صینیەكە بۆیاخەكەمان بۆ ئەكات...
بهروار: 27/09/2023
188 جار خوێندراوهتهوه
|