نان یان دەوڵەت؟؟
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له نان و ئازادی گرنگتره، فه‌رموو بڕۆ له ئه‌فغانستان دابنیشه بۆ مه‌گه‌ر ئه‌فغانستانیش وه‌ک سوید ده‌وڵه‌ت نییه، له مانا ئه‌بستراکتیکی و تیۆریه‌که‌یدا ؟؟
ئه‌رێ ئێوه تا ئێستا له ژیانتانا بیستووتانه که‌س کۆچ بکات بۆ لاوس و بۆرما و که‌مبۆدیا و کۆنگۆ و چاد و سۆماڵ ؟؟
ئه‌رێ که‌س له خۆی پرسیوه خه‌ڵک بۆچی هه‌ر به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا کۆچ ئه‌کات و که‌س کۆچ ناکات بۆ کۆریای باکور و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتین ؟؟
ئاخر مه‌عقول نیه هه‌موو مرۆڤێک له دنیادا خه‌ون به ژیانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپاوه ببینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نان و ئازادی بۆ دابین کردووه ، که‌چی به ئێمه بڵێیت وه‌ڵا ده‌وڵه‌ت له نان گرنگتره ؟؟
تۆ فه‌رموو جارێ بڕۆ دوو ساڵ له کاراتچی و نیپاڵ بژی ئه‌وکات بڵێ ده‌وڵه‌ت گرنگتره له نان، ئاڵا گرنگتره له ئازادی ؟؟
ئه‌وه فۆرمی ده‌وڵه‌تداریه، که ده‌وڵه‌ت وه‌ک مانیفێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری ئه‌کات ، نه‌ک عاطیفه و حه‌ماقه‌تی ناسیۆنالیزم .
خه‌ڵک مرد ئه‌ی هاوار …!!!
یه‌عنی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جار جار له فه‌یس بووک نوکته‌یه‌ک ئه‌که‌ین ، ئیتر خه‌ڵک درۆ ئه‌کات وه‌زعی باشه ؟؟
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجێک هه‌ژده ساڵ ئه‌خوێنێ ره‌سمێکی ته‌خه‌رووج ئه‌گرێ وه‌ک دوا یادگاری بێ سوودی ژیانی ئیتر خه‌ڵک درۆ ئه‌کات وه‌زعی باشه ؟؟
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانێکی قور به‌سه‌ر له کونی ژووره‌وه ، تووشی فۆبیا و شۆک وهستریا و شیزۆفرینیا و سایکۆسۆماتیک نه‌بێت ، ئه‌چێت له ئه‌زمه‌ر و گۆیژه شیشێک گۆشت ئه‌برژێنێت ئیتر خه‌ڵک درۆ ئه‌کات وه‌زعی باشه ؟؟ ئه‌مه چ پێوه‌رێکه ؟؟
حه‌ماقه‌تی ناسیۆنالیزم پێی وایه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنیت که وه‌زعت خراپه ئه‌بێ رۆژی یه‌ک دوانێکمان خۆمان ئیعدام بکه‌ین، بۆ مه‌گه‌ر ئیعدام هه‌ر ئیعدامی فیزیکی جه‌سته‌یه ؟؟
ئه‌ی بۆ ئه‌و هه‌مووە ئێعدامه ڕۆحیه نابینن ؟؟
له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را و له به‌رده‌م قه‌ڵاته‌وه بڕۆ هه‌ر زه‌لامه و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌سی له‌گه‌ڵ بێت پێئه‌که‌نێ،
زه‌لام هه‌یه له‌و بازاڕه به نیو سه‌عات سمێڵی خۆی ئه‌خوات چاوی زه‌ق بووه خه‌یاڵی رۆیشتووه به سه‌عات سه‌یری عه‌رزه‌که ئه‌کات ،
هه‌ر زه‌لامه و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه قسه ئه‌کات ،
رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی شێت زیاد ئه‌کات ،
سه‌رێکی ئه‌م تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیانه بده هیچ زه‌وق و سه‌لیقه و پسپۆریه‌کی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌یت که هه‌موومان بێ جیاوازی چه‌ند نه‌خۆشی و گرێی ده‌روونیمان تووش بووه ،،
ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی ده‌ستگێڕ و ماتۆڕ له زیاد بووندایه ، ڕۆژ به‌ڕۆژ سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌کان پڕ ئه‌بن له به‌قاڵ و ئاوفرۆش ،
چوار ساڵه یه‌ک ده‌رچووی زانکۆ دانه‌مه‌زراوه ؟؟ سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌م حه‌ماقه‌تی ناسیۆنالیزمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵک بابچێت له‌که‌رتی تایبه‌ت ئیش بکات ،
توگیانی ئه‌وه‌ی خۆشت ئه‌وێت وه‌ره تۆ پێمان بڵێ مه‌سه‌له‌ن کام که‌رتی تایبه‌ت ؟؟
مه‌به‌ستت شه‌ریکه‌ی بی ئێمه ؟؟… نا …. ئه ی کامه
شه‌ریکه‌ی فۆرد ئه‌ڵێ ی ؟؟ نا … ئه‌ی کامه
شه‌ریکه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌ڵێی ؟؟ نا ، تۆ بیڵێ کامه
شه‌ریکه‌ی بۆینگ و کۆنکۆرد و ئێرباس ؟؟ … نا
تو ویژدانت ئه‌ترسم شه‌ربه‌تی خالقی و مه‌عمه‌لی بنێشتی وه‌ن و نانه‌قیسی ئاڤان وکارگه‌ی خشتی که‌ڵه‌وانان به که‌رتی تایبه‌ت تێگه‌شتبی ؟؟
دوو ساله تاک و ته‌را کچێک ئه‌بینیت شوو بکات کورێک ئه‌بینیت ژن بهێنێت،
کچه‌کان ئه‌بێت پرچی سپی بهۆننه‌وه له چاوه‌روانی تارای بوکێنی دا ، کوره‌کانیش ده‌بێت ببنه خواردنی قرشه‌کانی ده‌ریا ، که‌س دیناری پێ نه‌ماوه
به نه‌فره‌ت بێ ئه‌م فۆرمه له‌ده‌وڵه‌تداری که حه‌ماقه‌تی ناسیۆنالیزم سپۆنسه‌ری ئه‌کات و ئه‌یه‌وێت له په‌نا درۆ و چه‌واشه‌کاری ملیاردێره‌کانی نه‌وت، یه‌ک یه‌ک هه‌موومان ته‌سلیمی مردن بکات .
خه‌ڵک به‌نان ئه‌ژی نه‌ک به حه‌ماقه‌تی ناسیۆنالیزم
شێخی سه‌عدی ئه‌ڵێ :- کابرایه‌ک له بیابانێکدا خه‌ریک بوو ئه‌مرد له تینوێتی دا ، کوپەڵەیەکی گه‌وره‌ی پڕ له لیره‌ی دۆزیه‌وه ، که‌چی کابرا هه‌ر مرد، چونکە لەبیابان دا خەلک پێویستی بە ئاوە نەک ئاڵتون وەک چۆن ئێمە سەرەتا پێویستمان بەنان و ژیانە ئینجا دەولەت.
هێمن عەبدولقادر
به‌روار: 27/09/2023
177 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|