سودەكانی سینگڵی لە دوای تەمەنی 30 ساڵیەوە

1. بە تەواوی هۆشیاریت بەوەی چیت دەوێت، زیاتر هەست بە بەهێزی دەكەن و دەزانن بە تەواوی چیان دەوێت.

2. بە ئاسانی تێكناشكێن و توشی دڵشكان نابن، بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی لە بیستەكانی تەمەنیاندان.

3. لەدوای ئەم تەمەنەوە جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەبیت.

4. لەم قۆناغەدا گەیشتویتەتە تەمەنی پێگەیشتن، هەربۆیە رێگەی راست هەڵدەبژێریت بێ ئەوەی بكەویتە ژێر كاریگەری كەسانی دیكەوە.

5. كەمتر گرنگی بە بیركردنەوە و قسەی كەسانی چواردەرت دەدەیت، چونكە هۆشیاریت بەوەی گرنگیدان بە بیركردنەوەی كەسانی دیكە توشی دڵەڕاوكێ و نیگەرانیت دەكات.

6. تێدەگەیت لەوەی ژیان كورتە، هەربۆیە گرنگی بەو شتە بچوكانە نادەیت كە بێزارت دەكەن، چێژ لە ژیانت دەبینیت.

7. بە تەواوی تێدەگەیت ئامانجت چییە لە ژیانتدا.

8. دەزانیت چۆن رەفتار لەگەڵ كەسانی دیكە بكەیت، لە هەڵەكانیان خۆشدەبیت، لەو جیاوازییانەت ناترسیت كە تۆ لە كەسانی دیكە جیادەكاتەوە، گرنگی بەوە نادەیت كۆمەڵگە چی لە تۆ دەوێت.
خەندان
به‌روار:  27/09/2023
307   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   3716
کۆی سه‌ردان:   30078930