پلە فاتم سەرت دێشێ نایشێ هەردوو چاوت دەرێ 😂
نازانم ساری ٢٠٠٠ بوو یان ٢٠٠١ ئەمن و بابم لە حەوشێ دانیشتبووین وكتێبەكم لۆ دەخیندەوە.
هەر هەندەم زانی لە دەركەی درا !
چوم دەركەم كردەوە پیرەژنەك بوو ،گۆتم فەرموو دایە حاجی !
گۆتی : مامەستا لە مارێیە ؟
گۆتم بەرێ فەرموو ئەوەتە دانیشتیە !
دایە حاجی هاتە ژۆرێ و سەلامی كردو گۆتی: مامەستا ژانە سەرەكی زۆر خراپم لێیە خێرت دەگاتێ هەندەك دوعام لەسەر بخینە !
بابیشم گۆتی : نوشتەت پێیە ؟!
پیرەژن گۆتی : بەرێ پێمە !
بابم گۆتی : ئەو نوشتەیەم بدێ !
پیرەژن كردیە هەرا نابی مامەستا چاوەكەم نوشتەكەت نادەمێ !
بابیشم گۆتی نوشتەكەم نەدەیێ دوعات لەبۆ ناكەم ! نوشتەكەم لێوەرگرت !
بابم گۆتی بیكەوە بزانین چی لێ نوسرایە .
پیرەژن كردیە هەرا مەیكەوە ئەگەرنا چشتەكوو بەسەردێ !
بابم گۆتی كوڕم بیكەوە !
ئەمنیش كردمەوە كە كردمەوە بڕواو هەبی یەك بەخۆم لە حریتەی پێكەنینێم دا !
بابم گۆتی : ئەوە بەچ پێدەكەنی ؟!
گۆتم وەڵڵا بابە لە نوشتەكەی نوسرایە پلە فاتم سەرت دێشی نایەشی هەر دوو چاوت دەرێ !!
بابم ڕوی كردە پیرەژنێ و گۆتی :
پلە ئەتو ناوت چیە ؟
پیرەژن گۆتی : فاتم !
بابم گۆتی : ئەوە نوشتەكەت ئەوهای لێ نوسرایە ! بەس ئەتو بەمن برێ چەندت پارە دایتە ئەو شێخە كلاوچیەی ؟!
پیرەژن گۆتی سێ سەت دیناری ڕێك !
بابم گۆتی : بڕۆ سێ سەت دینارەكەت وەرگرەوە یەكسەر چادەبیەو ژانە سەر بەرت دەدا !!
وەلحاسل پیرەژن بە هاتو هاوار ڕۆیشت و لەبۆ سبەینێ هاتەوە !
بابم گۆتی ها چتكرد ؟!
گۆتی بەهەزار دەردە سەری هەتا سەتو پەنجا دینارم لێستاندەوە !
یاشێخ گۆتی حەیاو ناموسم مەبە هەر ئەوەندەم پێیە ! بەس
مامەستا هەر ئەوەندە پارەم وەرگرتەوە ژانەسەرەكە یەكسەر بەریدام !!
موسعەب جەمیل
بهروار: 26/09/2023
140 جار خوێندراوهتهوه
|